تەندروستیی سلێمانی: هیچ بڕە دەرمانێکی زیادەمان وەرنەگرتووە

 

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ڕەتیدەکاتەوە هیچ بڕە دەرمانێکی زیادەیان وەرنەگرتووە، ئەوەی وەرگیراوە تەنها بەشەدەرمانی پارێزگاکەیە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ئاشکرایکرد، ” هیچ بڕە دەرمانێکی زیادەمان وەرنەگرتووە و بۆمان دانەنراوە”.

تەندروستیی سلێمانی جەختدەکاتەوە، ئەوەی لە تەندروستیی سلێمانی وەریانگرتووە تەنها بەشەدەرمانی پارێزگای سلێمانییە و وەك ساڵانی ڕابردوو وەردەگیرێت و هەفتانە بەپێی خشتیەک دەگوازرێتەوە بۆ کۆگاکان.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share