وەفدێکی باڵای مەکتەبی سیاسی یەکێتی پێشوازیان لە محەمەد حەلبووسی کرد

ئەمڕۆ پێنجشەممە وەفدێکی باڵای مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیان لە محەمەد حەلبووسی سەرۆكی حزبی تەقەدوم و وەفدێکی یاوەریکرد و لە کۆبوونەوەیەکیاندا دۆخی گشتیی هەرێم و عێراق گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.

 

هەر لە کۆبوونەوەکەدا هەماهەنگی و هاریکاری و لێکتێگەیشتنی هاوبەش لەنێوان هەرێم و بەغدا دووپاتکرایەوە بە ئاڕاستەی چارەسەرکردنی دەستووریانە و یاساییانەی کێشەکانی نێوان هەردوولا و پاراستنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکان کە ببێتە مایەی سەقامگیری زیاتر لە وڵاتدا.

هاوکات لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا بەوردی پرسی ئیدارەدانی كەركوك و تەواوكردنی رێكارە یاساییەكان و پێکهێنانی حکومەتی خۆجێیی کەرکوک تاوتوێکرا و جەخت لە چارەسەرکردنی کێشەکانی بەردەم ئەم پرۆسەیە کرایەوە بەشێوەیەك هەموو هەوڵەكان لەچوارچێوەی خزمەتكردنی كەركووك و هەموو نەتەوە و پێکهاتەکان بێت بەبێ جیاوازی.

لەبەشێکی دیکەدا پتەوکردنی پەیوەندییەکان و هاریکاری هاوبەش لە نێوان هەردوولا گفتوگۆیان لەبارەوەکراو پێویستی کاری پێکەوەیی و هەماهەنگی بەردەوام لەنێوان یەکێتی و حزبی تەقەدوم دووپاتکرانەوە.

لای خۆشییەوە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان تەئکیدیانکردەوە لە هاوبەشێتی راستەقینە و کاری پێکەوەیی نێوان سەرجەم لایەنە براوەکانی کەرکوک و پاراستنی کەلتووری برایەتی و پێکەوەژیان بە شێوەیەک لە ئیدارەی نوێ کەرکوک هیچ لایەنێک فەرامۆش نەکرێت و ئەولەویەتی کارکردنی داهاتووش خزمەتکردنی کەرکوکییەکان بێت، داواشکرا لایەنەکان هاوکاربن لە نەهێشتنی بەربەستەکان و زوو پێکهێنانی ئیدارەی کەرکوک.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرزبوونەوەی توشبوون بە شێرپەنجە لیژنەی تەندروستیی پەرلەمانی هێنایە قسە

لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی كوردستاندا، لەبارەی زۆربوونی توشبوون بە شێرپەنجە، ڕاپۆرتێك لەلایەن لیژنەی تەندروستییەوە خوێندرایەوە، ئاشكراكراوە، مانگانە سەدان…
Total
0
Share