لیڤاندۆڤسكی یەك خەونی هەیە ئەویش یاریكردنە بۆ بەرشلۆنە

ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسكی پۆڵەندی بە ئیدارەی بایرن میونشنی وتووە نایەوێت چیتر بە درێسی یانە ئەڵمانییەكەوە یاریی بكات و دەیەوێت ئەزمونێكی نوێ تاقیبكاتەوە.

بە پێی ڕاگەیاندنەكان ، لیڤا گڵۆپی سەوزی بۆ بەڕێوەبەری كارەكانی هەڵكردووە هەموو شتێك بكات بۆ ئەوەی بیباتە بەرشلۆنەوە.

لیڤا لەكۆتایی ئەم وەرزە بە ئاشكرا باسی لەوە كرد كە دەیەوێت لە بایرن میونشن بڕوات.

چاڤی هێرناندێز ڕاهێنەری بەرشلۆنە دوو جار چاوی بە لیڤا كەوتووە و پڕۆژە نوێیەكەی خۆی بۆ ڕوونكردۆتەوە.

بەرشلۆنە یەكەم گرێبەستی فەرمی ڕەوانەی بایرن كردووە بۆ ئەوەی دەستبەرداری لیڤا ببن و بڕی گرێبەستەكەش 32 ملیۆن یۆرۆیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(11) یاریزانی فرێش.. لە یانەکانیان ڕازی نین و بە دوای یانە و چانسێکی نوێدا دەگەڕێن

گواستنەوەکانی زستانی 2021 بۆ یانە بەشدارەکانی پریمەرلیگ و سەرجەم خولە ئینگلیزیەکان دەستیپێکردووە، چەندین یاریزانیش وادەی گواستنەوەکانی زستانە بە…
Total
0
Share