وەزارەتی نەوتی عێراق تێكرای بڕی نەوتی هەناردەكراو و داهاتەكەی بۆ مانگی نیسانی ئەمساڵ بڵاوكردەوە كە داهاتەكەی بە 10 ملیار دۆلار خەمڵێندراوە.
بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی نەوتی عێراق، تێیدا هاتووە، كە داتاكانی لەلایەن كۆمپانیای نیشتمانیی نەوتی عێراق”سۆمۆ” وەرگیراوە و تێیدا هاتووە، بڕی نەوتی خاوی هەناردەكراو بۆ مانگی نیسانی ئەمساڵ 101 ملیۆن و 390 هەزار و 662 بەرمیل نەوت بووە كە داهاتەكەی 10 ملیار و 609 ملیۆن و 252 ملیۆن دۆلار بووە.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، یەك بەرمیل نەوتی خاو لە بازارەكانی جیهان بە 104 دۆلار فرۆشراوە.