لە نەخۆشخانەیەکی تایبەتی گەرمیان ژنێک بەشێوەیەکی گوماناوی گیانیلەدەستدا

 

شەوی ڕابردوو ژنێکی دووگیان لە نەخۆشخانەی لایف-ی تایبەت گیانیلەدەستدا، کەسوکارەکەی گومانیان لە مردنەکەی هەیە و نەخۆشخانەکەش دەنگۆکان ڕەتدەکاتەوە.

ئەو ژنەی گیانی لەدەستداوە بەپێی ڕاگەیەندراوی نەخۆشخانەی لایف حاڵەتی کتوپڕ بووە و لە کاتژمێر 7:00ی ئێوارە داخڵکراوە، لە کاتژمێر 7:30 چووەتە هۆڵی نەشتەرگەری.

کارگێڕیی نەخۆشخانەی لایف ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، کە منداڵەکەی ئەو نەخۆشە دوای نیو کاتژمێر بە تەندروستی لەدایکبووە، بەڵام دوای تێکچوونی دۆخی دایکەکە لەکاتژمێرڤ 8:45 خولەک گیانیلەدەستداوە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە گەرمیان گواستییەوە، شەوی ڕابردوو کەسوکارەکەی بەهۆی هەبوونی گومان لە گیانلەدەستدانی نەخۆشەکەیان و کەمتەرخەمی لە بەمەوەچوونی لەلایەن تیمی نەخۆشخانەکەوە ناڕەزاییان دەربڕیوە و دەڵێن، نەخۆشەکەیان لە کاتژمێر 4:00ی پاشنیوەڕۆوە گیانیلەدەستداوە و لەکاتژمێر 9:00ی شەو کەسوکارەکەی ئاگادارکراونەتەوە.

هەروەها دەنگۆی ئەوە هەیە کە پزیشکی نەشتەرکار لەدوای گیانلەدەستدانی نەخۆشەکە هەڵاتووە و نەخۆشخانەی لایفی تایبەتیش ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکاتەوە دەڵێت، “ئەو پزیشکەی نەشتەرگەرییەکەی ئەنجامداوە تا ئەو کاتەی کۆچکردوو ڕەوانەی پزیشکی داد کراوە بەدیاریەوەبووە”.

نەخۆشخانەی لایف ڕایگەیاندووە، چاوەڕێی دەرئەنجامی لیژنەی پزیشکی دادوەری دەکەن و بەتەواوی پابەند دەبن بە ئەنجامەکانەوە، ” لە ئەگەری هەبوونی هەر کەم و کورتییەک لە نەخۆشخانەکەمان کە هۆکاری گیان سپاردنی ئەو خاتوونە بەڕێزە بووبێت، ئامادەی هەر ڕێکارێکی یاسایین کە بەرامبەرمان بگیرێتەبەر”.

بابەتی پێشتر

ژمارەی كوژراوەكانی خوێندنگاكەی تەكساس گەیشتە 21 كەس

بابەتی دواتر

دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان و سەرۆك فراكسیۆنەكان كۆدەبنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەمید ئەحمەد لەتیف: ئەو پێشمەرگانەی پلەكەیان بەرزدەكرێتەوە شایستەی داراییەكەیان بۆ خەرجدەكرێت

وتەبێژی یەكەی 70ی هێزەكانی پێشمەرگە ڕایدەگەیەنێت، ئەو ئەفسەرانەی پلەكانیان بەرزكراوەتەوە شایستەی پلەبەرزكردنەوەكەیان بۆ خەرجدەكرێت و دەخرێتە سەر مووچەكانیان…
زیاتر ببینە

سۆران عومەر: کۆمپانیا نەوتییە بیانییەکانی هەرێم ئامادەنین گرێبەستەکانیان بدەن بە وەزارەتی نەوتی عێراق

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، “کۆمپانیا نەوتییە بیانییەکانی هەرێم ئامادەنین گرێبەستەکانیان بدەن بە وەزارەتی نەوتی عێراق تاکو پێداچونەوەیان…
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی: لە وەرزی زستان و بارانبارینیش كاركردن لە یەكتربڕی باخی بەختیاری بەردەوامە

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، كاركردن لە پڕۆژەی یەكتربڕی باخی بەختیاری لەلایەن كۆمپانیای جێبەجێكار و بەسەرپەرشتیی تیمی ئەندازیاری شارەوانی…
Total
0
Share