هەسەدە وەڵامی ئەردۆغان دەداتەوە

هەسەدە، وەڵامی ھەڕەشەکانی ئەردۆغان دەداتەوە لەبارەی دەستپێکردنی ھێرشی نوێی سەربازیی لە سوریا و دەڵێت، ھەڵسەنگاندن بۆ ئاستی ھەڕەشەکانی ئەنقەرە دەکەن.

ھێزەکانی سوریای دیموکرات “ھەسەدە”، لە ڕاگەیەندراوێكدا لەبارەی هەڕەشەكانی ئەمدواییەی ئەردۆغان ئاماژەی بەوەكردەووە، ھیچ گۆڕانكارییەکی ستراتیژیی بەسەر دابەشکردن و بڵاوبوونەوەی ھێزە نێودەوڵەتییەكان لە ناوچەکانی باکوور و ڕۆژھەڵاتی سوریا نەھاتووە.

پێشیوایە، نمایشکردنی ھێزی داگیرکەر لە لایەن تورکیاوە، لە چێوەی ھەوڵەکانی لێدانە لە سەقامگیریی و ھەوڵدانە بۆ چالاککردنەوەی پاشماوەکانی داعش لەو ناوچەیە.

ھەسەدە جەختیشی كردووەتەوە، ھێزەکانیان ھەڵسەنگاندن بۆ ئاستی ھەڕەشە کرداریی و چاوەڕوانکراوەکانی تورکیا دەکەن و لەگەڵ ھێزە نێودەوڵەتییەکانیش زانیاریی ئاڵوگۆڕ دەکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شرۆڤەی ئێستا.. پرسی کورد لە باکووری کوردستان و گۆڕانکارییەکانی سیاسەت بەرامبەریان لەناوخۆ و دەرەوەی تورکیادا

لێدوانەکانی ئەم دوایانەی دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە و چەند لێدوانێکی ئەردۆغان، سەرۆکی ئاکپارتی و سەرۆک کۆماری تورکیا، کاردانەوەی…
Total
0
Share