تاڵیبان: دەبێت كچە بێژەرەكان ڕووخساریان دابپۆشن

بێژەرێكی سەردەمی حكومەتی پێشووی ئەفغانستان

بزوتنەوەی تاڵیبان بڕیارێكی نوێی بۆ ژنان و كچانی ئەفغانستان دەركرد و ڕایگەیاند، دەبێت كچە بێژەرەكان ڕووخساریان دابپۆشن.

كەناڵی “TOLO news”ی ئەفغانی بڵاویكردەوە، نوێنەرانی هەردوو وەزارەتی “فەرمان بە چاكە و ڕێگریكردن لە خراپە” و ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری، بڕیارەكەیان بە گرووپی میدیایی “MOBY” ڕاگەیاندووە و پێیانوتوون، “بڕیاری كۆتاییە و مایەی مشتومڕ نییە”.

گرووپی میدیایی “MOBY” ساڵی 2002 دامەزراوە، گەورەترین كۆمپانیای میدیایی ئەفغانستانە و سەعەد موحسنی سەرمایەداری ئەفغانی خاوەنیەتی، هەواڵی بڕیارە نوێیەكەی تاڵیبانی بڵاوكردووەتەوە و دەڵێت، بڕیارەكە نێردراوە بۆ هەموو دەزگاكانی ڕاگەیاندن لە ئەفغانستان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕوسیا لەسەر کەوتنەخوارەوەی کۆپتەرێکی لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕوونکردنەوە دەدات

وەزارەتی بەرگریی ڕوسیا لەسەر کەوتنەخوارەوەی هێلی کۆپتەرێکیان لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕایگەیاند، ڕوداوەکە لە گەشتێکی سەربازییدا بووە و سەرنشینەکانی…
Total
0
Share