ڕەئیسی لە پەرلەمانەوە سوێندی یاسایی دەخوات

بڕیارە ئەمڕۆ ئیبراھیم رەئیسی، سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئێران لە پەرلەمانی وڵاتەكەی سوێندی یاسایی بخوات، سەرۆكی ھەرێمی کوردستان و سەرۆكی پەرلەمانی کوردستانیش بەشدار ڕێوڕەسمەکە دەبن.

لە دوو ڕۆژی ڕابردوو ڕێوڕەسمی دەستاودەستكردنی دەسەڵات لە نێوان ڕوحانی و ڕەئیسی لەبەردەم عەلی خامنەئی ڕێبەری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران كرا، بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممەش لە ڕێوڕەسمێكدا ئیبراھیم رەئیسی وەک سەرۆك كۆماری ئێران سوێندی یاسایی بخوات.

لە ڕێوڕەسمەكەدا سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی پەرلەمان و سەركردەی بەشێكی دیكە لە وڵاتان بەشداریی دەكەن.

بەپێی هەواڵی میدیاكانی ئێرانیش بەھۆی ئەو ڕێوڕەسمەوە ئەمڕۆ لە تاران پشووی فەرمی ڕاگەیاندراوە و لەكاتی ڕێوڕەسمەكەشدا گەشتەكان بەسەر ئاسمانی تاران دەوەستێندرێن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سعودیە: 25 حاجی بەهۆی گەرماوە رەوانەی نەخۆشخانە کراون

وەزارەتی تەندروستیی سعودیە رایدەگەیەنێت، بەهۆی گەرمای بەتینەوە، 25 حاجی دۆخی تەندروستییان تێکچووە و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە. وەزارەتەکە لە…
زیاتر ببینە

یەکێک لەو کەسانەی لە فڕۆکە ئەمریکییەکە کەوتە خوارەوە یاریزانێکی ئەفغانییە

بەرپرسانی ئەفغانی دووپاتیانکردەوە، کە یەک یاریزانی گەنج دوای ئەوەی هەوڵیداوە خۆی هەڵبواسێت بە فڕۆکەیەکی سەربازیی ئەمریکیدا، کەوتووەتە خوارەوە…
زیاتر ببینە

تاڵیبان دەڵێت بەشێک لە فڕۆکەخانەی کابولمان کۆنترۆڵکردووە و پنتاگۆن ڕەتیدەکاتەوە

بزوتنەوەی تاڵیبان ئاشکرایکرد چەکدارەکانیان ئەمڕۆ هەینی بەشێک لە فڕۆکەخانەی کابولیان کۆنترۆڵکردووە، بەڵام واشنتۆن ئەو هەواڵە ڕەتدەکاتەوە. بیلال کەریمی…
Total
0
Share