خاوەنی یانەی پاریس سانجێرمان جەختی كردەوە لەوەی هەفتەی داهاتوو پڕۆژە نوێیەكە ئاشكرادەكات كە كۆمەڵێك گۆڕانكاری گەورە لەخۆ دەگرێت.
دوای ئەوەی مباپی گرێبەستەكەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان درێژكردەوە، ناسر خلێفی خاوەنی یانەكە ڕایگەیاند: بەڵێنی گۆڕانكاری گەورەمان بە هێرشبەرە فەرەنسییەكە داوە گەر ڕازی بێت گرێبەستەكەی نوێ بكاتەوە.
وتیشی: ” لە هەفتەی داهاتووەوە گۆڕانكارییەكان دەستپێدەكەن و پڕۆژەكەش بەشێوەیەكی گشتی ڕووندەكەمەوە.”
ڕاگەیاندنەكان پێشبینی دەكەن گۆڕانكارییەكانی خاوەنی پاریس ڕاهێنەر و بەڕێوەبەری كارەكان بگرێتەوەو دواتریش چەند یاریزانێك دووردەخرێنەوەو سێ یاریزانی نوێش دەكردرێن.