بەرهەم ساڵح و سەڵاحەدین بەهائەدین دۆزینەوەی چارەسەر بۆ كێشە سیاسییەكان تاوتوێدەكەن

سەرۆك كۆماری عێراق لەگەڵ ئەمینداری گشتیی یەكگرتوو کۆبووەوە و جەختیانكردەوە لە پێویستیی کۆتاییهێنان بە بنبەستی سیاسی و دەڵێن، “هاوڵاتییان بە قورسی باجی قەیرانەکان دەدەن”.

لە درێژەی سەردانی شاندی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان بۆ بەغداد، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە شاندەكە بە سەرۆكایەتیی سەڵاحەدین بەهائەدین ئەمینداری گشتیی یەكگرتوو لەگەڵ د. بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق كۆبووەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان، لەو دیدارەدا گفتوگۆ لەبارەی دۆخی عێراق و دروستکردنی یەکڕیزی بۆ تێپەڕاندنی کێشەکان کراوە و باسیان لەوە کردووە کە “هاوڵاتییان بە قورسی باجی قەیرانەکان دەدەن و لەو بارەیەوە جەختکرایەوە کە پێویستە بە لەیەکتێگەیشتن چارەسەر بدۆزرێتەوە”.

سەرۆك كۆمار و ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامی ڕایانگەیاندووە، “باشترکردنی ژیانی هاوڵاتییان گرنگە بۆ ئارامی و سەقامگیریی سیاسی و ئابوری” و هەردوولا کۆکبوون لەسەر ئەوەی کۆتاییهێنان بە بنبەستی سیاسی پێویستییەکی حەتمیی قۆناغەکەیە.

بابەتی پێشتر

چوار تۆمەتبار لە سلێمانی دەستگیركران

بابەتی دواتر

بۆ وەرگێڕان و ئاسانکاری.. گووگڵ چاویلکەیەکی نوێی زیرەک پەرەپێدەدات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

داوا لە ئەمریكا دەكرێت سنوورێك بۆ “كوشتن”ی هاوڵاتییانی سڤیلی عێراق و سوریا دابنێت

دامەزراوەیەكی ئەمریكی لە ڕاپۆرتێكدا ئاشكرایكردووە، ئەمریكا هەوڵی نەداوە بۆ ئەوەی مردنی هاوڵاتییانی سڤیلی سوریا و عێراق بەهۆی بۆردوومانەكانییەوە…
Total
0
Share