کەشناسی: لە سبەینێوە خۆڵبارین کەمدەبێتەوە

 

کەشناسیی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان خۆڵبارین لە ئێوارەی سبەینێوە کەمدەبێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە و کەرکوک ئاسمان تۆز و خۆڵ دەبێت خێرایی با زیاد دەکات و لە کاتەکانی ئێوارەدا مەودای بینین بۆ یەک کیلۆمەتر کەمدەبێتەوە.

هەوەرها بەپێی پێشبینییەکان سبەینێ خۆڵبارین بەردەوام دەبێت، پلەکانی گەرما کەمێک نەزم دەبێتەوە، لە کاتەکانی ئێوارەدا کاریگەریی خۆڵبارینەکە کەمدەبێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بریكاری وەزارەتی سامانە سروشتییەكان: بە زووترین كات بەرهەمهێنانی غاز لە كێڵگەی كۆرمۆر دەستپێدەكاتەوە

بریكاری وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم رایدەگەیەنێت، تیمەكانمان لەسەر هێڵن كە بە زووترین كات بەرهەمهێنانی غاز لە كێڵگەی كۆرمۆر…
Total
0
Share