بەرشلۆنە گومانی لە مانەوەی دێمبلی هەیە

ماتیۆ ئەلیمانی بەڕێوەبەری وەرزشی بەرشلۆنە گومانی خستە سەر داهاتووی دێمبلی فەرەنسی و ڕاگەیاندنەكان پێشبینی ڕۆیشتنی دەكەن.

كۆتایی ئەم وەرزە گرێبەستی دێمبلی لەگەڵ بەرشلۆنە كۆتایی دێت و تا ئێستاش بۆندەكەی نوێ نەكردۆتەوە.

ماتیۆ ئەلیمانی بەڕێوەبەری كارەكانی بەرشلۆنە وتی: “گرێبەستی ئێمە پێشكەشی دێمبلی كراوەو ئەوەی ماوەتەوە وەڵامی فەرمی ئەوانە.”

وتیشی: “تائێستا هیچ وەڵامێكمان پێنەگەیشتووە و چاوەڕێین بزانین كاردانەوەیان چی دەبێت.”

بە پێی ڕاگەیاندنەكان بێت بەڕێوەبەری كارەكانی دێمبلی لە هەڵسوكەوت و مامەڵەی ئیدارەی بەرشلۆنە بێزارە و پێیوایە وەك پێویست ڕێزیان لێنەگیراوە.

بابەتی پێشتر

چاڤی ناڕازییە و داوای لە سەرۆك كردووە گۆڕانكاری بكات

بابەتی دواتر

مباپی داوای لێبوردنی كرد.. هاندەری ڕیاڵ مەدرید دەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆچی ئەنچیلۆتی توڕە بوو؟

یارییەکەى ئۆساسۆنا یەکێک بوو لەو یارییە کەمانەى کە ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید تیایدا توڕە بوو سەرەتا بەرامبەر هاندەر…
Total
0
Share