مامۆستایەكی كیمیا چەندین خانووی هەیە و دەرۆزكەریی كردووە

ژنە مامۆستایەكی پسپۆڕی كیمیا كە تەمەنی 50 ساڵە و ماوەی 18 ساڵە وانە دەڵێتەوە، لە كاتی دەرۆزكەریدا دەستگیركرا.

ڕووداوەكە لە كوەیت ڕوویداوە و میدیای ئەو وڵاتە ئاشكرایكردووە كە مامۆستاكە خەڵكی وڵاتێكی عەرەبییە و ماوەی 18 ساڵە لە كوەیت وانە دەڵێتەوە و هاوسەرەكەشی مامۆستای وانەی پەروەردەی ئیسلامییە، دوو منداڵیشیان لە خوێندنگەیەكی حكومیی كوەیت خوێندكارن.

بەپێی وتەی پۆلیسی كوەیت، ژنێكیان لە نزیك مزگەوتێك بینیوە ڕووخساری داپۆشیوە و دەرۆزكەریی كردووە، دوای دەستگیركردنی و لێكۆڵینەوەكردن، دەركەوتووە 18 ساڵە لە وەزارەتی پەروەردەی ئەو وڵاتە دامەزراوە و مامۆستایە.

پۆلیسی كوەیت دەڵێت، هەوڵ و فشار هەبوون بۆ ئازادكردنی ژنەكە، بەڵام مكوڕبوون لەسەر زیندانیكردنی بۆ ماوەی چەند ڕۆژێك و دواتر نێردراوەتەوە بۆ وڵاتەكەی خۆی، هاوسەرەكەشی ئاگاداركراوەتەوە دوای تەواوبوونی تاقیكردنەوەكانی كۆتایی ساڵ، خۆی و منداڵەكانی كوەیت بەجێبهێڵن.

ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات كە دوای لێكۆڵینەوەكردن، دەركەوتووە ئەو خێزانە خاوەنی خانوبەرەی زۆرن لە وڵاتی خۆیان و باری ئابورییان باشە، بەبێ ئەوەی ناوی وڵاتەكەیان ئاشكرابكات.

بابەتی پێشتر

خشتەی تاقیكردنەوەكانی قۆناغی 12ی ئامادەیی ڕاگەیەندرا

بابەتی دواتر

نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ عەلی باپیر لە كۆبوونەوەدایە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share