کۆتینیۆ: بەرشلۆنە ئەو ئەزموونە نەبوو کە چاوەڕوانم دەکرد

فیلیپی کۆتینیۆی بەڕازیلی، ئەستێرەی یانەی ئەستۆن ڤێلا ئاماژە بە داهاتووی دەکات و پەشیمانیش نییە لەوەی بۆ یانەی بەرشلۆنە یاری کردووە.

کۆتینیۆ لە ئێستادا بەختەوەرە کە درێسی ئەستۆن ڤێلای پۆشیوە، دووپاتیشی دەکاتەوە، بەهۆی ستیڤن جێراردی هاوڕێ و ڕاهێنەرییەوە پەیوەندی بە ڤێلانسەوە کردووە.

کۆتینیۆ بە “دەیلی مەیڵ”ی ڕاگەیاندووە، “لە ماڵەوە بووم جێرارد پەیوەندی پێوە کردم، باسی زۆر شتمان کرد، تەنانەت بڕیاردانیش هێندەی نەخایاند، یاریکردنم بۆ ئەم یانە گەورەیە بۆ ئەو دەگەڕێنمەوە.”

لەبارەی داهاتوویەوە دەڵێت، “پەرۆش بووم بۆ یاریکردن، ئێستا هەست بە بەختەوەری دەکەم، لێرە دووبارە ئارامیم بۆ گەڕایەوە، لە خولی نایابی ئینگلتەرا بەردەوام دەبم.”

ئەستێرەکەی سیلیساو دەربارەی یاریکردن بۆ یانەی بەرشلۆنە و شکستهێنانی لەو یانەیە دەڵێت، ” بەرشلۆنە خەونی منداڵیم بوو، بەڵام ئەو ئەزموونە نەبوو کە چاوەڕوانم دەکرد، هەرگیز پەشیمان نیم، ئەوە ژیانە، ئەو جۆرە شتانە تێیدا ڕوودەدات، لە بەرشلۆنە کاتێک دەپێکرام بیرم لەوە دەکردەوە ڕەنگە جارێکی دیکە یاری نەکەمەوە، ئەوەش ڕەشبینی کردبووم.”

بابەتی پێشتر

وەزارەتی بەرگريی توركیا: سەربازێكمان لە چیای مەتینا بەهۆی سەختی برینەكەیەوە مرد

بابەتی دواتر

ژمارەی تووشبووان بە تای خوێنبەربوون لە عێراق بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆخی پێدری سەلامەت نییە

تیمی پزیشکی بەرشلۆنە گەشبین نییە بە چاکبونەوەى پێدری بەشێوەیەکی تەواو پێش یاریی کلاسیکۆ. پێدری دوو مانگە بەهۆی پێکانەوە…
Total
0
Share