ڕوسیا هەناردەكردنی غازی سروشتی بۆ فینلەندا ڕادەگرێت

ڕوسیا هەناردەكردنی غازی سروشتی بۆ فینلەندا ڕادەگرێت وەك كاردانەوەیەك لەبەرامبەر ئەو وڵاتە كە ئامادە نەبوو غازی سروشتی بە دراوی ڕۆبڵ بكڕێت.

كۆمپانیای نیشتمانیی گاز لە فینلەندا بڵاویكردووەتەوە، لەلایەن كۆمپانیای گاز پڕۆمەوە ئاگاداركراونەتەوە لە سبەینێ شەممەوە هەناردەكردنی غازی سروشتی بۆ فینلەندا ڕادەگرن و ڕوسیا ئامادەنییە غازی سروشتی بۆ ئەو وڵاتە هەناردەبكات.

بەهۆی جەنگی ئۆكرانیا و هێرشی ڕوسیا بۆ سەر ئەو وڵاتەوە، ئەمریكا و بەشێكی زۆری وڵاتانی ئەوروپا بڕیاریاندا سزای كەرتی وزەی ڕوسیا بدەن و نەوت و غازی لێنەكڕن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راپۆرتێک: گروپێکی ناو تاڵیبان بە نهێنی هەوڵی دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل دەدەن

راپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی ئیسرائیلی ئاشکرای دەکات بزووتنەوەی تاڵیبان بە هەڵوێستەکانیدا بەرامبەر دەوڵەتی ئیسرائیل چووەتەوە و هەوڵی باشکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵی…
Total
0
Share