هەڵمەتێكی خوێن بەخشین بە توشبووانی تالاسیما لە سلێمانی ڕاگەیەنرا

رۆژانە 50-60 توشبووی تالاسیما پێویستیان بە خوێن وەرگرتن دەبێت

بەمەبەستی بەهاناوەچوونی توشبووانی نەخۆشی تالاسیما لە سلێمانی، هەڵمەتێکی خوێنبەخشین راگەیەندرا.

ئەمڕۆ یەكشەممە 22ی تشرینی دووەم لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتی بانکی خوێن لە سلێمانی لە هەڵمەتێکدا، کە رێکخراوی شار بۆ گەشەپێدانی مرۆیی ڕێکیخستووە، هەڵمەتی خوێن بەخشین بۆ توشبووانی تالاسیما ڕاگەیەندرا.

کۆچەر کەریم ئەحمەد، سەرۆکی کۆمەڵەی تالاسیمای سلێمانی وتی، ”لە 10 ڕۆژی ڕابردوودا، بەهۆی کەمی خوێن لە بانکی خوێن، کۆمەڵێک گرفت دروستبوو بۆ توشبووانی تالاسیما لەبەرئەوەی لەکاتی پێویستدا خوێنیان دەستنەدەکەوت، بۆیە دوای بانگەوازەکەمان بۆ زۆربەی بەڕێوەبەرایەتییەکان و هاوڵاتییانی شاری سلێمانی، بەدەنگەوەهاتنێکی باش هەبوو بۆ بانگەوازەکەمان. لەکاتێکدا رۆژانە 50-60 توشبووی تالاسیما پێویستیان بە خوێن وەرگرتن دەبێت لە سەنتەری تالاسیما، بۆ بەهاناوەهاتنی ئەو توشبووانەی تالاسیما. دوامان لە هەموولایەک کرد کە بێن بەدەنگ بانگەوازەکەمانەوە”.

لەبارەی هۆکاری کەمی خوێن لە بانكی خوێن، کۆچەر ئیبراهیم، بەڕێوەبەری بانکی خوێن لە سلێمانی وتی، بەهۆی بڵاوبوونەوەی زیاتری کۆرۆناوە خەڵک خۆی بەدووردەگرێت لە شوێنە قەرەباڵغەکان، هەر بۆیە سەردانیکردنی بانکی خوێن بەمەبەستی بەخشینی خوێن کەمیكردووە.

وتیشی، ”بۆیە داوامانکرد ئەگەر خەڵک خۆیشی نەتوانێت بێنە ئێرە، ئێمە ئۆتۆمبێل دابیندەکەین و لە ڕێگەی بانکی خوێنی گەڕۆکەوە بەهانایانەوە دەچین و لەو شوێنانەی قەرەباڵغە خۆمان دەچین خوێن وەردەگرین، بەڵام ئێستا دوای بانگەوازەکە خۆشبەختانە خەڵک خۆی بەهانای بانگەوازەکەوە هاتووە و دێت بۆ خوێن بەخشین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە قەڵادزێ کەسێک دەستگیرکرا وێنەی کچێکی بڵاوکردووەتەوە و پارەی لێوەرگرتووە

پۆلیسی ڕاپەڕین تۆمەتبارێکی دەستگیرکرد کە وێنەی نەشیاوی کچێکی بڵاوکردووەتەوە و لەبەرامبەر پارەدا سڕیوییەتیەوە، دوای دەستگیرکردنیشی دانیناوە بە تاوانەکەیدا.…
زیاتر ببینە

شارەزایەکی کەشناسی: لە چەند کاتژمێری داهاتوودا بەفربارینێکی چڕ دەگاتە سەرجەم ناوچەکانمان

شارەزایەکی بواری کەشناسی رایدەگەیەنێت، لە چەند کاتژمێری داهاتوودا بەفربارینێکی چڕ دەستپێدەکات و بەشێکی زۆری ناوچەکانی هەرێمی کوردستان سپیپۆش…
Total
0
Share