گوندی کێستە بەتەواوەتی چۆڵكرا و هێرشەكانی توركیا زیاتر لە هەزار دۆنم زەویی سوتاندووە

بەهۆی هێرشەکانی تورکیا بۆسەر ناوچە سنورییەکانی هەرێمی کوردستان، لە گوندی کێستەی ناحیەی کانی ماسێ لە سنوری قەزای ئامێدی، زیانی زۆر بە زەویوزاری هاوڵاتییانی گوندەکە گەیشتووە و زیاتر لە هەزار و 300 دۆنم زەویان سوتاوە.

سەربەست سەبری، بەڕێوەبەری ناحیەی کانی ماسێ بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “دوای بۆردوومانەکەی ئێوارەی دوێنێی فڕۆکەکانی تورکیا بۆسەر گوندی کێستەی سەر بە کانی ماسێ، بەشێک لە دانیشتوانی گوندەکە ناوچەکەیان چۆڵکرد، بەیانیی ئەمڕۆش بەتەواوی گوندی کێستە لەلایەن دانیشتوانەكەیەوە چۆڵکرا.

بەڕێوەبەری ناحیەی کانی ماسێ ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، بەهۆی مەترسییەکانی بۆردومانەکە و ئەو زیانانەی بەر زەویوزاری هاوڵاتییان کەوتووە، دانیشتوانی گوندی کێستە چوونەتە گوندەکانی دەوروبەر.

سەبارەت بە قەبارەی زیانەکانی بۆردومانەکەش وتی، “زیاتر لە هەزار و 300 دۆنم زەویی هاوڵاتییانی گوندەکە سوتاون و نزیکەی 500 مێشهەنگوین لەناوچوون”.

بەرێوبەری ناحیەی کانی ماسێ ، داواشی لە ڕێکخراوە خێرخوازیەکان کرد، هاوکاری و پێداویستیەکانی ژیان بگەیەننە هاوڵاتییانی گوندی کێستە، کە بەهۆی جێهێشتنی گوندەکەیان پێویستیان بە هاوکاری هەیە.

بابەتی پێشتر

ئاڵۆگۆڕی بازرگانیی نێوان چین و عێراق كەمیكردووە

بابەتی دواتر

سزای نەبەستنی پێوەری ئاو كەمكرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share