تەرزێكی نوێی گەنم لە سلێمانی پلەی یەكەمی لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی پێبەخشرا

بەرهەمی زۆرترە و بەرگرییەكی بەهێزیشی دژی نەخۆشییەكان هەیە

كۆمكاری عەرەبی لەنێو 27 توێژینەوە لە هەشت وڵاتەوە، خەڵاتی یەكەمی بەخشییە گەنمی “مەعروف” كە بەرهەمی كۆلێجی زانستە ئەندازیارییە كشتوكاڵییەكانی زانكۆی سلێمانییە.

ڕێكخراوی عەرەبی بۆ گەشەپێدانی كشتوكاڵیی، كە سەر بە كۆمكاری وڵاتانی عەرەبییە، خەڵاتی یەكەمی “ئاسایشی خۆراكیی بۆ ساڵی 2018″ی بەخشییە گەنمی “مەعروف”، كە تەرزێكی نوێی گەنمە و لە كۆلێجی زانستە ئەندازیارییە كشتوكاڵییەكانی زانكۆی سلێمانی، بەرهەمهێنراوە.

زانكۆی سلێمانی ئەمڕۆ یەكشەممە 22ی تشرینی دووەم بڵاویكردوەتەوە، (د. عیماد مەحمود) و هاوكارەكانی لە كۆلێجی زانستە ئەندازیارییە كشتوكاڵییەكان داهێنەری ئەو تەرزە نوێیەی گەنمن، كە پێشتریش لەلایەن وەزارەتی بازرگانیی عیراقەوە دانی پێدانراوە.

گەنمی مەعروف، خاوەنی دوو تایبەتمەندییە، كە لە تەرزەكانی دیكەی گەنم جیای دەكاتەوە: بەرهەمی زۆرترە و بەرگرییەكی بەهێزیشی دژی نەخۆشییەكان هەیە.

27 توێژینەوە لە هەشت وڵاتی عەرەبییەوە “میسر، عیراق، سوریا، عومان، جەزائیر، سودان، ئوردن و فەلەستین” كاندید بوون بۆ بردنەوەی خەڵاتی “ئاسایشی خۆراكیی بۆ ساڵی 2018” لەبواری زیادكردنی بەرهەمی گەنم.

ڕێكخراوەكەی سەر بە كۆمكاری وڵاتانی عەرەبی پاش هەڵسەنگاندنی سەرجەم توێژینەوە و داهێنانەكان لەلایەن 11 شارەزاوە، خەڵاتی یەكەمی بەخشییە گەنمی “مەعروف”.

ئەمەیش بەپێی ئەو نوسراوەی كە ئاڕاستەی سەرۆكی زانكۆی سلێمانییان كردووە و تیایدا پیرۆزبایی بەدەستهێنانی خەڵاتی یەكەمیان كردووە.

د. كارزان تۆفیق، ڕاگری كۆلێجی زانستە ئەندازیارییە كشتوكاڵییەكان وتی، “پرۆژەی هاوشێوەی گەنمی مەعروف گرنگیی زۆریان بۆ ئاسایشی خۆراكی هەرێمی كوردستان هەیە، هەربۆیە لەسەرەتای بیرۆكەكەوە پاڵپشتیمان كردوون و هەوڵمانداوە تەواوی پێداویستییەكانیان بۆ دابینبكەین”.

بابەتی پێشتر

ترەمپ کۆنفرانسی جی 20ی بە ناتەواوی جێهێشت و ڕۆشت بۆ یاری گۆڵف

بابەتی دواتر

هەڵمەتێكی خوێن بەخشین بە توشبووانی تالاسیما لە سلێمانی ڕاگەیەنرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامی هەولێر: جوتیارە نمونەییەکە لە سنووری ئێمە نییە بۆیە ڕێگە نادەین لێرە فێستیڤاڵ بکات

نەبەز عەبدولحەمید قائیمقامی هەولێر ڕایگەیاند، جوتیارە نمونەییەکە کە داوایکردووە فێستیڤاڵی هەنار لە هەولێر بکاتەوە، تێبینیی زۆرمان لەسەری هەیە،…
Total
0
Share