د. ڕەهێل فەرەیدون، بریكاری وەزارەتی تەندروستیی هەرێم لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، لەو ڕووداوی هاتوچۆیەی ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە سنووری قەزای كۆیە ڕوویداوە بریندارنەبووم و خانەوادەكەم لە نێو ئۆتۆمبێلەكەبوون ئێستا تەندروستییان جێگیرە.
ئاشكرایكرد، ” لەكۆنفراسێك بووم لە دەرەوەی وڵات كاتێك گەڕامەوە لە فڕۆكەخانە ئاگاداركراومەتەوە خانەوادەكەم دووچاری ڕووداوێكی هاتوچۆبوون ئێستا تەندروستییان جێگیرە “.
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاوكرایەوە، ڕووداوێكی هاتوچۆ لە سماقوڵی ڕوویداوە كەسێك گیانیلەدەستدا و پێنج كەسی دیكە برینداربوون و یەكێك لە بریندارەكان د.ڕەهێڵ فەرەیدون، بریكاری وەزارەتی تەندروستیی هەرێمە.