یەکەمین کۆڕبەندی دێڵفی- سلێمانی بەڕێوەدەچێت

بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە کەسایەتیی سیاسیی جیهان و عێراق و هەرێم یەکەمین کۆڕبەندی دێڵفی- سلێمانی بەڕێوەدەچێت.

کۆڕبەندی ئابوریی دێڵفی-سلێمانی ئەمڕۆ یەکشەممە دەستپێدەکات و سبەینێ دووشەممە کۆتاییدێت.

لەناویدا گفتوگۆ لەبارەی ئاسایش، وزەی بەردەوام، هەمەچەشنیی ئابوری و دواپێشهاتەکان و دەرفەتەکانی وەبەرهێنان دەکرێت.

لەتیف رەشید سەرۆک کۆمارى عێراق، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ئەندرێس پاسترانا سەرۆکی پێشووتری کۆڵۆمبیا، جۆرجیۆس ئەلەمانۆس باڵیۆزی یۆنان لە عێراق، ئەحمەد داودئۆغلو سەرۆکی پارتی ئاییندە، هۆشیار زێباری ئەندامی مەکتەبى سیاسی پارتی دیموکراتى کوردستان، دیمیتریس ئەڤرامۆپۆلۆس پەرلەمانتارى پێشووی ئەوروپا و ماسیمۆ دالێما سەرۆک وەزیرانی پێشووتری ئیتاڵیا بەشێک لە ئامادەبووانی کۆڕبەندەکە پێکدەهێنن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

له‌ هه‌ولێر پێنج کەس بەتۆمەتی دەستکاریکردنی پێوەری زیرەکى كاره‌با دەستگیرکران

لیژنه‌كانى قائیمقامییه‌تى هه‌ولێر پێنج کەسیان بەتۆمەتی دەستکاریکردنی پێوەری زیرەکى كاره‌با دەستگیرکرد. نوسینگه‌ى ڕاگەیاندنی پارێزگاری هەولێر له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ى…
Total
0
Share