بافڵ جەلال تاڵەبانی: خەونی مام جەلال و كاك نەوشیروان حوكمڕانییەكی تەندروست بوو

بافڵ جەلال تاڵەبانی ڕایدەگەیەنێت، خەونی هاوبەش و لەمێژینەی هەردوو هاوڕێ و هاوخەبات سەرۆك مام جەلال و كاك نەوشیروان دەستەبەركردنی ژیانێكی شەرەفمەندانە و حوكمڕانییەكی تەندروست بوو، بەرپرسیارێتیی ئێمەیە بەشوێنپێی ئەواندا بەردەوامبین.

بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێكی بەبۆنەی ساڵیادی كۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا ئەمین بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، ئەمڕۆ بە خەمێکی قووڵەوە یادی کۆچی دوایی سەرکردەیەکی مەزنی شۆڕشی نوێی گەلەکەمان، سیاسییەکی بەئەزموون، نووسەر و ڕۆژنامەنووسێکی گەورەی کوردستان دەکەینەوە.

دەشڵێت، “ژیان و خەباتی کاک نەوشیروان مستەفا لەپێناو سەربەرزی و سەرفرازیی خەڵکی کوردستان بۆ هەمیشە لە یادەوەریماندا بە زیندوویی دەمێنێتەوە و سەری ڕێز بۆ ئەو مێژووە پڕ دەسكەوت و درەوشاوەیە دادەنەوێنین”.

بافڵ جەلال تاڵەبانی دووپاتیشیدەكاتەوە، خەونی هاوبەش و لەمێژینەی هەردوو هاوڕێ و هاوخەبات سەرۆك مام جەلال و كاك نەوشیروان، دەستەبەركردنی ژیانێكی شەرەفمەندانە و حوكمڕانییەكی تەندروست بوو بۆ خەڵكی كوردستان. بۆیە ئەرك و بەرپرسیارێتی ئێمەیە بەشوێنپێی ئەواندا لە هەوڵ و تێكۆشان بەردەوامبین بۆ بونیادنانی داهاتوویەكی سەقامگیر و خزمەتكردنی هاوڵاتییان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حکومەتی هەرێم فەرمانی دامەزراندنی 775 دەرچووی کۆلێژی پزیشکیی زانکۆکانی دەرکرد

حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، فەرمانی دامەزراندنی دەرچووانی کۆلێژی پزیشکیی زانکۆکانی هەرێم دەرکرا. لە راگەیەندراوێکی حکومەتی هەرێمدا باس لەوەکراوە،…
Total
0
Share