نوێنەری خاوەن زەوییەكانی هەشتی حەسارۆك لە فرۆشتنی زەوییە بازرگانییەكاندا بەشداردەبن

خۆپیشاندانێكی پێشووی خاوەن زەوییەكان بۆ داواكاریی خزمەتگوزاری

دوای ئەوەی بڕیاردرا زەوییە بازرگانییەكانی هەشتی حەسارۆك بۆ ئەنجامدانی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانی سنوورەكە بفرۆشرێنەوە، وەزیری شارەوانی داوایكرد نوێنەری خاوەن زەوییەكان لە پرۆسەی فرۆشتنەكەدا ئامادە و چاودێربن.

ئەو بڕیارە دوای كۆبوونەوەیەكی نێوان نوێنەرانی خاوەن زەوییەكانی هەشتی حەسارۆک لە هەولێر و ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاردا درا كە دوێنێ بەڕێوەچوو.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی شارەوانی، ساسان عەونی وردەكاری ئەو هەوڵ و پێشنیارانەی ڕوونكردەوە تا گەیشتوون بە باشترین چارەسەر بۆ ئەوەی لەپێشدا خزمەتگوزارییە بنەڕەتییەكانیان پێبگات وەک گەیاندنی ئاوی خاوێن، ئاوەڕۆ، شەقامە سەرەكییەكان و كارەبا، پاشان هەموو خزمەتگوزارییەكانی دیكە.

وتیشی، حكومەت بۆ ئەوەی لەم دۆخە سەختە دارایییەدا خزمەتگوزاری بگەیەنێتە هەشتی حەسارۆک، بڕیاری داوە زەوییە بارزگانییەكان بفرۆشێت و پارەكەشی هەمووی تەنیا بۆ خزمەتگوزاریی كەرتەكە خەرج دەكرێت. داواشی لێكردن نوێنەریان لە دانیشتنەكانی پرۆسەی فرۆشتنی زەوییەكان و شێوازی خەرجكردنەكەی بەشداربێت و چاودێری بكەن.

دوێنێ وەزارەتەكە ڕایگەیاند، بۆ خێراگەیاندنی خزمەتگوزارییەكانی 8ی حەسارۆك، سەرۆكایەتیی شارەوانیی فرۆشتنی چەند پارچە زەوییەك ڕادەگەیەنێت.

بڕیارە ڕۆژی یەكشەممەی داهاتووتر 29ی ئایار كاتژمێر (12)ی نیوەڕۆ لە سەرۆكایەتیی شارەوانی هەولێر لە ڕێگەی زیادكردنی ئاشكراوە، فرۆشتنی ئەو زەوییانە ڕابگەیەنرێت.

بابەتی پێشتر

دەوڵەتی یاسا: چێوەی هەماهەنگی لە نیوە+1 نزیكبووەتەوە

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: خەونی مام جەلال و كاك نەوشیروان حوكمڕانییەكی تەندروست بوو

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەزموونەکان ڕوونکردنەوە لەبارەی هاککردنی وێبسایتەکەیان دەدات

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەزموونەکانی سەربە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی دەنگۆی هاککردنی وێبسایتی بەڕێوەبەرایەتییەکەیانەوە بڵاوکردەوە و ئەو…
Total
0
Share