جارێكی دیكە لێخۆشبوون لە وەرگرتنەوەی پێشینەكان درێژكرایەوە

حكومەتی هەرێم بڕیاریدا بە لێخۆشبوونی 15% بۆ پێشینەكانی حكومەت كە لای هاوڵاتییانە و بڕیارەكە تا 6ی حوزەیران درێژكرایەوە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی هەرێم بڵاویكردووەتەوە، لێخۆشبوونی ڕێژەی 15%ی پێشینەكانی حكومەت كە لای هاوڵاتییانە تا 6ی حوزەیرانی ئەمساڵ درێژكراوەتەوە.
ئاماژە بەوە كراوە، لێخۆشبوونەوەكان پێشینەكانی خانووبەرە، قەرزی سندوقی نیشتەجێبوون، بانكی خانووبەرە، هاوسەرگیری و قەرزی بچووك، پێشینەكانی بانكی كشتوكاڵ و پێشینەی پیشەسازی و گەشتیاری دەگرێتەوە

پێشتر حكومەتی هەرێم لێخۆشبوونی بۆ قەرزەكانی كارەبا، ئاو و چەند سێكتەری دیكە دەركردبوو كە لەماوەی دیاریكراودا پێشینەكان بگەڕێندرێنەوە سوودمەند دەبن لە بڕیاری لێخۆشبوونەوەكە.

بابەتی پێشتر

کریستیانۆ چۆن ڕیجیم دەکات؟ هەرزانترین خواردنەکان دەخوات..

بابەتی دواتر

بۆ ئەوەی ماڵێکی کەشخەت هەبێت ئەم بیرۆکانە جێبەجێ بکە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەڵامێك لە هەرێم كەمال ئاغاوە

دەربارەی رووداوی كوشتنی كەسێك لەلایەن هێزە ئەمنییەكان لە هەولێر، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی پەیامێك بڵاودەكاتەوە. هەرێم كەمال ئاغا، سەرۆكی…
Total
0
Share