بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی رایگەیاند، 12 ی مانگ و رۆژێک دوای هەڵبژاردنەکان دەوامی خوێندنگەکان دەستپێدەکاتەوە.
نەژاد عەبدوڵا بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی رایگەیاند، لە 6 ی مانگەوە پشووی خوێندنگەکان دەستیپێکردووە و 12 ی مانگ واتە رۆژی دوای دەنگدان دەست بە دەوام دەکرێتەوە.
وتیشی، ئەو خوێندنگانەی وەک بنکەی دەنگدان بەکاردێن، دەتوانن کاتژمێری یەکەمی دەوامیان تەرخانبکەن بە رێکخستنەوەی پۆلەکان ئەگەر تیمەکانی کۆمسیۆن نەیانتوانیبوو ئەنجامیبدەن یان تەواوی بکەن.
جەختیشیکردەوە، لەدوای پشووەکە تاقیکردنەوەی نیوەی وەرزی یەکەم لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن دەستپێدەکات و بۆ ئەو مەبەستەش خوێندنگەکان خشتەی تاقیکردنەوەکانیان ئامادەکردووە.