لە بەردەڕەش شەڕ ڕوویدا و 5 كەس بریندارن

ئەمشەو شەڕ لەنێوان بنەماڵەیەكدا لە گوندێكی سەر بە قەزای بەردەڕەش ڕوویدا و بەهۆیەوە پێنج كەس برینداربوون و هێزە ئەمنییەكان دۆخەكەیان كۆنترۆڵكردووە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، كاتژمێر 8ی ئەمشەو لەسەر كێشەی زەوی و زار لە گوندێكی سەر بە قەزای بەردەڕەش شەڕ لەنێوان بنەماڵەیەكدا ڕوویداوە و بەهۆیەوە پێنج كەس برینداربوون و هێزە ئەمنییەكان گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەكە دۆخەكەیان كۆنترۆڵكردووە.

ئاشكرایكرد، بریندارەكان ڕەوانەی نەخۆشخانەی بەردەڕەش كراون و تۆمەتبارەكان دەستگیركراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی كشتوكاڵ سوپاسی ئەو كەسانە دەكات كە هاوكاربوون بۆ گەڕاندنەوەی شایستەكانی جوتیاران

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو سوپاسی ئەو لایەنانە دەکات کە، هەوڵی گەڕانەوەی شایستە داراییەکانی جوتیارانی هەرێمیان داوە. لە…
Total
0
Share