تەندروستیی سلێمانی: بەهۆی کاریگەریی خۆڵبارینەوە 130 کەس سەردانی فریاکەوتنیان کردووە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ئاشکرایکرد، لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 130 کەس بەهۆی کاریگەرییەکانی خۆڵبارینەوە سەردانی بەشی فریاکەوتنیان کردووە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە بەشی فریاکەوتنی هەردوو نەخۆشخانەی شار و د.جمال احمد ڕشید تایبەت بەمنداڵان 130 هاوڵاتی بەهۆی کاریگەریی خۆڵبارینەوە چارەسەریان بۆکراوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، بەشێکی زۆر لەوانە دوای وەرگرتنی چارەسەر ڕەوانەی ماڵەوە کراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئومێد خۆشناو: ئەمڕۆ بڕیار لەسەر رێوشوێنەکانی نۆژەنکردنەوەی بازاڕی قەیسەری دەدرێت

پارێزگاری هەولێر رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ بڕیار لەسەر رێوشوێنەکانی نۆژەنکردنەوەی بازاڕی قەیسەری دەدرێت. ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا…
Total
0
Share