بافڵ جەلال تاڵەبانی ویستی یەکێتی بۆ پتەوکردنی هەماهەنگییەکان لەگەڵ کۆماری چین دووپات دەکاتەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیی لە لیو جیون، كونسوڵی كۆماری میللی چین لە هەرێم کرد.

لەدیدارێکدا کە شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئامادەبوو، سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی ویستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی بۆپتەوکردنی زیاتری هەماهەنگییەکان لەگەڵ کۆماری چینی میللی لە هەموو بوارەکاندا دەربڕی و هیوای خواست، ئەو پەیوەندییە مێژووییەی نێوان گەلی کورد و چین کە سەرۆک مام بناغەدانەرێتی، گەشە بکات و پەرەی پێبدرێت.

سەرۆک بافڵ لە دیدارەکەدا هانی کۆمپانیا چینییەکانی دا تاوەکو بەشدارییەکی کاریگەرتر و چالاکیی زیاتریان هەبێت لە پێشخستنی ئابووری هەرێم و هەموو پشتیوانییەکیشی بۆ دووپاتکردنەوە.

هەر لە دیدارەکەدا دواین گۆڕانکارییە سیاسی، ئابووری و ئەمنییەکان لەسەر ئاستی هەرێم و عیراق گفتوگۆیان لەبارەوەکرا و جەخت لە چارەسەرکردنی ئاشتییانەی کێشەکان و بەردەوامیی گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن کرایەوە لە پێناو پاراستنی سەقامگیری و زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەکاندا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ژمارەیەك هەلی كار لە فەرمانگەیەكی حكومییەوە راگەیەنرا

بەڕێوەبەرایەتیی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتیی راپەرین ژمارەیەك هەلی دامەزراندن بە گرێبەست رادەگەیەنێت و مەرجەكانی ئاشكراكردووە. لە راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتییەكەدا…
زیاتر ببینە

ڕێكارەكانی كەمكردنەوەی زیانەكانی وشكەساڵی لە هەرێم دەستیان پێكردووە

بەهۆی كەمی بارانبارینەوە لە ئەمساڵدا، بەنداوە گەورەكانی هەرێم كەمترین ئاویان گلداوەتەوە، بەڕێوبەری بەنداوەكانی هەرێمیش دەڵێت، بارودۆخەكە خراپە و…
Total
0
Share