لە کەلار باوک و کوڕێک لە نیو کاتژمێردا گیانیان لەدەستدا

ئیدارەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار گیانلەدەستدانی باوک و کوڕێکی ڕاگەیاند کە بە ڕووداوێکی “دەگمەن” ناوی بردووە و هۆکاری گیانلەدەستدانەکەیانی ئاشکرا نەکردووە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار بڵاویکردەوە، باوک و کوڕێک لەماوەی چەند خولەکێکدا گیانیان لەدەستداوە، ئیدارەی نەخۆشخانەکە نووسیویەتی، “ڕووداوێکی دەگمەن بووە بۆ بەشی فریاکەوتن”.

بەپێی ڕاگەیەندراوی نەخۆشخانەکە، دوای ئەوەی باوکەکە تووشی حاڵەتێکی کتوپڕ بووە و گیانیلەدەستداوە کوڕەکەی گەیاندوویەتییە نەخۆشخانە بەمەبەستی ڕزگارکردنی بەڵام لە چەند خولەکێکدا و کەمتر لە نیو کاتژمێر کوڕەکەش گیانیلەدەستداوە.

ئیدارەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار هیچ زانیارییەکی لەبارەی هۆکاری گیانلەدەستدانی ئەو کوڕ و باوکەوە بڵاونەکردووەتەوە.

بابەتی پێشتر

ئەمریکا مووشەکێکی نوێی تاقیکردەوە پێنج جار لە دەنگ خێراترە

بابەتی دواتر

سێ خواردنەوەی باو زیادەڕۆییكردن لە خواردنەوەیاندا زیان بە ئێسكەكان دەگەیەنێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە

كەشناسیی هەرێم پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوكردەوە، بەپێی پێشبینییەكان سبەی پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە و ئەگەری خۆڵبارینیش هەیە.…
Total
0
Share