هاتوچۆی هەولێر: دەوامی بنکەکانی پشکنینی ئۆتۆمبێل ئاسایی دەبێتەوە

هاتوچۆی هەولێر، رایگەیاند، دەوامی بنکەکانی پشکنینی ئۆتۆمبێل ئاسایی دەبێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی لە 15ی ئەیلولی 2025 بەهۆی قەرەباڵغی لە بنکەکانی پشکنین گۆڕانکاری بەسەر دەوامی بنکەکاندا هات، لەمەودوا دەوامی بنکەکانی پشکنین ئاسایی دەبێتەوە.

دەشڵێت، بەهۆی نەمانی ئەو قەرەباڵغی و لۆدە زۆرەی لەسەر بنکەکانی پشکنین هەبوو، پشکنینی ئۆتۆمبێل بەمجۆرەی خوارەوە دەبێت:

پشکنینی ئۆتۆمبێلی ژمارە کاتیی سفر کیلۆمەتر و ئۆتۆمبێلی ژمارەکراو لە هەرسێ بنکەکانی کەسنەزان گوێر 32 پارک بەیانیان ئەنجامدەدرێت.

پشکنینی ئۆتۆمبێلی ژمارە کاتیی بەکارهاتو تەنیا لە بنکەی 32 ی پارک بەیانیان ئەنجامدەدرێت و دەوامی دوای نیوەڕوان نامێنێت.

ئاماژە بەوەشدەکات، ئەم بڕیارە لە 30ی تشرینی دووەمی 2025 دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كه‌شناسی واده‌ى شه‌پۆلێكى دیكه‌ى بارانبارینى ڕاگه‌یاند

كه‌شناسیی هه‌رێمى كوردستان پێشبینیدەكات، به‌هۆی درێژبوونەوەى نزمەپاڵەپەستۆى ‏دەریاى ناوەڕاست بۆسەر ناوچەکە، ڕۆژى شه‌ممه‌ بارانبارین ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌.‏ له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: جەختمان لە پێکهێنانی حکومەتێکی خزمەتگوزار کردەوە

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، رایگەیاند، لەگەڵ وەفدەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی جەختمان لە پێکهێنانی حکومەتێکی خزمەتگوزار کردەوە. بافڵ جەلال تاڵەبانی،…
Total
0
Share