لە سلێمانی و گەرمیان بەهۆی خۆڵبارینەوە هۆشداری دەدرێت.. لەماڵەکانتان مەیەنەدەرەوە

هەردوو بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی سلێمانی و تەندروستیی گەرمیان داوا لە هاوڵاتییان دەکەن لە ماڵەکانیان بمێننەوە و بۆ کاری پێویست نەبێت لە ماڵەکانیان نەیەنەدەرەوە.

عەباس عەبدولعەزیز جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی گەرمیان بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “بەهۆی ئەو خۆڵبارینە چڕەی ناوچەکەی گرتووەتەوە داوا لە هاوڵاتییان دەکەین لە ماڵەکانیان نەیەنەدەرەوە و تەنها بۆ کاری پێویست نەبێت، لە ئەگەری پێویستیی هاتنە دەرەوەشیان ماسک بەکاربهێنن”.

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی گەرمیان، سەرجەم تیمەکانی فریاکەوتنی خێرا و ئامبوڵانسەکانیان خستووەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر حاڵەتێکی لەناکاو بەهۆی خۆڵبارینەوە.

لەلایەکی دیکەوە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا داوا لە شۆفێران دەکات خێرایی کەمبکەنەوە و لەکاتی چوونەدەرەوەیان ماسک بەکاربهێنن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: بەتوندی ئیدانەی هەر بێڕێزی و دەستبردنێك بۆ سەروەری و سەربەخۆیی دامەزراوەی باڵای دادوەریی عێراق و سەرۆكەكەی دەكەین

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بەغداد چاویكەوت بە فایەق زێدان، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق.…
Total
0
Share