فازڵ حاجی: دەستبەسەر ئۆتۆمبێلێكدا گیرا كە تابلۆی ئۆتۆمبێلێكی تری دروستكردووە و بۆ ئۆتۆمبێلەكەی داناوە

فازڵ حاجی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر ئەم وێنانەی بڵاوكردووەتەوە و نووسیوویەتی، ئەمڕۆ مەفرەزەكانی هاتوچۆی ناوشار تێبینی ئۆتۆمبێلێكیان كرد كە لە شوێنێكی قەدەغە ڕایگرتبوو، كاتێك ویستیان پسووڵەی سەرپێچی بۆ بكەن ،دەركەوت كەوا دەستكاری تابلۆی كردووە كە تابلۆی ئۆتۆمبێلێكی تری دروستكردووە و بۆ ئۆتۆمبێلەكەی داناوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، نەك تەنها سەرپێچی بۆتۆماركرا، بەڵكو دەستبەسەر ئۆتۆمبێلەكەشدا داگیرا و برایە گەراجی دەستبەسەرداگرتن.

راشیگەیاند، “لە رێگای دادگاوە یەكلادەكرێتەوە كە سزابدرێت، چونكە تابلۆیەكی ساختەی دروستكردووە و سەرپێچی پێوەكردووە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جەمال کۆچەر: دەبێت لیژنە وزارییەکە تاوەکو سێشەممە رەشنوسەکە رادەستی سودانی بکات

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، دەبێت لیژنە وزارییەکە تاوەکو سێشەممە رەشنوسەکە رادەستی سودانی بکات. جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی…
Total
0
Share