مباپی داهاتووی خۆی یەكلاییكردۆتەوە

كیلیان مباپی هێرشبەری پاریس سانجێرمان جەختی كردەوە لەوەی داهاتووی یەكلایی كردۆتەوەو لەم نزیكانەدا ئاشكرایدەكات.

مباپی هێرشبەری پاریس سانجێرمان وەك باشترین یاریزانی خولی تۆپی پێی فەرەنسا لە وەرزی رابردوودا دەستنیشانكرا.

لە ئاهەنگی باشترینەكاندا و دوای وەرگرتنی خەڵاتەكەی، مباپی وتی پێش 28ی مانگ قسە لەسەر داهاتووی خۆم دەكەم.

وتیشی: بەم نزیكانە هەموو لایەك دەزانن بڕیاری من چی دەبێت و هەنگاوی داهاتووشم چۆن دەبێت.

مباپی ئاماژەی بەوەشدا كە ئەو گەیشتۆتە بڕیاری كۆتایی و چەند وردەكارییەكی بچوك ماوە كۆتایی بێت.

گرێبەستی مباپی لە 30ی مانگی شەش كۆتایی دێت و ڕاگەیاندنەكانیش دەڵێن گرێبەستەكەی نوێ ناكاتەوەو دەچێتە ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانییەوە.

بابەتی پێشتر

ئەمساڵ 23 جار خۆڵباریوە <br> ئەمڕۆ خۆڵبارین بە چڕی بەردەوامدەبێت و سبەینێ كەمتردەبێتەوە

بابەتی دواتر

كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی چاڤی دوای یەكسانبونیان لەگەڵ خیتافی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆرتوا: دەبمە هاندەری ئیسپانیا

تیبۆ کۆرتوای گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی بەلجیکا، ڕەخنەی توند ئاراستەی پێکهاتەی وڵاتەکەی دەکات و دەڵێت، “لە مۆندیالی قەتەر، بەلجیکا نەبووین.”…
Total
0
Share