پەرلەمانتارە سەربەخۆكان دەستپێشخەرییەك ڕادەگەیەنن

پەرلەمانتارە سەربەخۆكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستپێشخەرییەكی حەوت خاڵیان بۆ دەربازبوونی عێراق لە قەیرانەكان ڕاگەیاند.

ئاماژە بەوە كراوە، لە دەستپێشخەرییەكەدا جەخت لە چەسپاندنی دەستوور بۆ پێكهێنانی حكومەتی عێراق دەكەنەوە بە مەبەستی پێكهێنانی فراكسیۆنێكی سەربەخۆ و داواكردن لە كوتلەكان بۆ پێكهێنانی گەورەترین كوتلەی پەرلەمانی.

ڕایانگەیاندووە، سەرۆك وەزیرانی عێراق دەبێت كەسێكی دەستپاك و ئەزموونی سیاسی هەبێت و تێوەنەگلابێت لە گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی گشتیی وڵات.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر دەستپێشخەرییەكی نوێی ڕاگەیاند و داوای لە پەرلەمانتارە سەربەخۆكان كرد لە ماوەی 15 ڕۆژدا حكومەت پێكبهێنن و بە هەموو شێوەیەك پشتیوانیان لێدەكات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک ئەنجومەنی نوێنەران پەیڕەوی ناوخۆ هەمواردەکاتەوە

ژمارەیەک ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران بە مەبەستی هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنەکە داوایانکردووە پەیڕەوی ناوخۆ هەمواربکرێتەوە. میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، 74 ئەندامی…
Total
0
Share