ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا: دۆخی ئەمنیی شەنگال گونجاوە بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی ڕۆژئاوای نەینەوا جەخت لە جێگیریی دۆخی ئەمنیی قەزای شەنگال دەکاتەوە و دەڵێت، دەتوانرێت لەکاتی دیاریکراودا هەڵبژاردن لە قەزاكە بەڕێوەبچێت.

ئاژانسی هەواڵی فەرمیی عێراق لەزاری لیوا ڕوکن جەبار تائی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی ڕۆژئاوای نەینەوا بڵاویکردەوە، “دۆخی ئەمنیی شەنگال بەجۆرێک جێگیرە، ئامادەیە بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان وەک ناوچەکانی دیکەی عێراق، دەزگا ئەمنییەکانی دەوڵەت کۆنترۆڵی ناوەندی شارەکە و ناحیەکانی دەوروبەرییان کردووە، هەروەها هاوکاری و متمانەیەکی باش لەنێوان هێزە ئەمنییەکان و هاوڵاتییانی شەنگال هەیە”.

وتیشی، پێکهاتەی جۆراوجۆر لە شەنگال هەن، هەموو پێکهاتەکان لەسەر ئەو باوەڕەن، کە دەبێت هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەت لەشارەکەدابن، دژی هاتنی هەر هێزێکی چەکدارن بۆ ناو شەنگال.

تائی دەشڵێت، تائێستا ژمارەیەک لە هاوڵاتییان دەیانەوێت بگەڕێنەوە، پرۆسەی گەڕانەوەی ئەو كەسانەی شارەکەیان جێهێشتووە بەردەوامە، هێزە ئەمنییەکانیش هاوکارییان دەکەن لە گەڕانەوەیان بۆ شەنگال بە پاراستن و چاودێریکردنیان لە هەر مەترسییەکی وەک تەقینەوە، یان ڕێگریکردن لەکاتی گەڕانەوەیاندا.

بابەتی پێشتر

سبەی یەكەم ڕۆژی جەژن دیاریدەكرێت

بابەتی دواتر

نرخی دۆلار دابەزی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share