گۆڕان حەوت پۆستی نوێ وەردەگرێت

بزوتنەوەی گۆڕان لە كابینەی نۆیەمی حكومەت ناكشێتەوە و ژمارەیەك پۆستی نوێ وەردەگرێت.

بەپێی زانیارییە میدیاییەكان، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان تا هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ حکومه‌ت ناکشێته‌وه‌ و چه‌ند پۆستێکی نوێ وەردەگرێت.

ئه‌و پۆسته‌ نوێیانه‌ی ده‌درێن به‌ بزوتنه‌وه‌ی گۆران لە حكومەت و پەرلەمان و حكومەتی خۆجێیی سلێمانین و بریتین له‌:

هادی ئه‌کره‌م، ڕاوێژکار له‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری.

به‌هرۆز عه‌لی، ڕاوێژکار له‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.

پێشڕه‌و بابه‌ شێخ، ڕاوێژکار له‌ وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌کان.

ئه‌رکان ڕه‌ئوف، ڕاوێژکار له‌ په‌رله‌مانی کوردستان

ڕه‌زا جه‌بار، به‌رێوه‌به‌ری گشتی بۆ به‌دواداچوون له‌ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و کاروباری ئایینی.

هه‌ڵۆ سه‌ڵاح چاوشین، به‌رێوه‌به‌ری گشتی له‌ ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان له‌ هه‌ولێر.

د.هه‌ڵه‌ت سه‌رۆکی زانکۆی چه‌رموو، پشکی گۆڕان له‌ حکومه‌تی خۆجێیی پارێزگای سلێمانی.

پێشتریش، چەند ئەندامێكی جڤاتی نیشتیمانیی بزوتنەوەی گۆڕان باسیان لەوەكردبوو، كە جڤاتی نیشتیمانی بڕیاری كشانەوەی بزوتنەوەكەی داوە لە حكومەت، بەڵام دواتر گۆڕان لە ڕاگەیەندراوێكدا ئەوەی ڕەتكردەوە.

بابەتی پێشتر

پرسی كورد ڕێگری بە ئەندامبوونی سوید و فنلەندایە لە ناتۆدا

بابەتی دواتر

ئاماری مانگێكی بڵاوكردەوە.. هەپەگە شكاندنی "چنگ"ی توركیا ڕادەگەیەنێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share