سەرۆكی دەستەی دەسپاكی: بندیوار لە فەرمانگەكان كەمكراونەتەوە و پابەندكراون بە دەوامكردنەوە

سەرۆكی دەستەی دەسپاكی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، چاودێری جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی دەكەین و دەڵێت، “بندیوار لە فەرمانگەكان كەمكراونەتەوە و پابەندكراون بە دەوامكردنەوە، ئاشكرایدەكات زۆر فەرمانگە هەبووە نەماوە لە ئێستادا پەیكەربەندی فەرمانگەكە هەر ماوە و فەرمانبەرەكانی بۆ فەرمانگەی دیكە گواستراونەتەوە”.

د. ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆكی دەستەی دەسپاكی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، چاودێری جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی لە هەرێمی كوردستان دەكەین ڕاپۆرت بۆ ئەنجومەنی وەزیران، پەرلەمان و سكرتاریەتی ئەنجومەنی چاكسازی ئامادەدەكەین.

ئاشكرایكرد، “لیژنەكانمان سەردانی پارێزگا و قەزا و ناحیەكان دەكەن و هەر گرفتێك هەبێت حكومەت و وەزارەتی پەیوەندییدار ئاگاداردەكەینەوە و میكانیزمی چارەسەركردنی بۆ دەدۆزرێتەوە”.

سەرۆكی دەستەی دەسپاكی وتی، ” جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی و چاودێریكردنی فەرمانگەكان ڕۆڵی گرنگیان بینیوە لە كەمكردنەوەی بندیوار لە فەرمانگەكان پێشتر دەوامیان نەكردووە ئێستا پابەندی دەوامكردن كراون”.

د. ئەحمەد ئەنوەر پێیوایە، ” زۆر فەرمانگە هەبووە لە هەرێمی كوردستان نەماون، بەڵام پەیكبەربەندی فەرمانگەی هەرماوە و فەرمانبەرەكانی گواستراونەتەوە بۆ فەرمانگەیەكی دیكە دەوامدەكەن و ئێمە لە دەستەی دەسپاكی چاودێرین بەسەر فەرمانگەكانەوە”.

بابەتی پێشتر

كاروان گەزنەیی: زیاتر لە 205 ملیۆن دۆلار لە داهاتی نەوت دیارنەما

بابەتی دواتر

سعودیە پێدانی ڤیزا بۆ گەشتی عومرە ڕاگرت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share