وەزارەتی ناوخۆی هەرێم: حکومەتی عێراق قەرەبووی ئاوارە گەڕاوەکان ناکاتەوە

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، تاوەکو ئێستا هیچ بڕیارێکیان لە حکومەتی عێراقەوە پێنەگەیشتووە سەبارەت بە قەرەبووکردنەوەی ئاوارە گەڕاوەکان.

وەزارەتی ناوخۆ روونکردنەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، ماوەیەکە دەنگۆی ناڕاست بڵاودەکرێتەوە کە وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی حکومەتی عێراق، قەرەبووی ئەو هاوڵاتییانە دەکاتەوە کە بەهۆی سیاسەتەکانی رژێمی بـ.ـەعس، بەتایبەت لەدوای رێککەوتننامەی جەزائیر لە ساڵی 1975، ئاوارەی وڵاتانی ئێران، تورکیا و سوریا بوون و لە دوای راپەڕینی ساڵی 1991 گەڕاونەتەوە هەرێمی کوردستان.

ئاماژەی بەوەشکرد، “سەرەڕای ئەوەی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەوڵی زۆری داوە بۆ ئەوەی لە چوارچێوەی دەستووری عێراقدا، حکومەتی فیدراڵ بەرپرسیارێتیی خۆی بەرامبەر بەو خانەوادانە جێبەجێبکات، تاوەکو نووسینی ئەم روونکردنەوەیە، هیچ وەڵامێکی رەسمی لەلایەن حکومەتی عێراقەوە پێمان نەدراوە و کۆی ئەو هەواڵانەی لەئێستادا بڵاودەکرێنەوە، دوورن لە راستی”.

ئاگاداری هاوڵاتییانیش دەکاتەوە، “نەکەونە بەر لێشاوی پڕوپاگەندەی هەڵبژاردن بۆ بەرژەوەندیی چەند کەس و لایەنێک؛ دڵنیاتان دەکەین کە حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئەرک و بەرپرسیاریەتیی خۆی هەڵدەستێت و تا بەدەستهێنانی مافەکانتان، بەتایبەت مافی قەرەبووکردنەوەی ئاوارە گەڕاوەکان بۆ نیشتمان، بەردەوامدەبێت و هەر زانیاری و هەنگاوێکی رەسمی هەبێت، لە سەرچاوەی رەسمییەوە پێتان رادەگەیەندرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاژانسی پاراستن و زانیاری: بەپێی بنەماکانی مافی مرۆڤ و ئەخلاقی پیشەیی پاراستنی کوردستان ئەرکمانە

ئەژی ئەمین سەرۆکی دەزگای پاراستن و زانیاری/زانیاری ڕایگەیاند، له‌چوارچێوه‌ی به‌رگری لە ئازادییه‌كان و ڕێزگرتن لەبنه‌ماكانی مافی مرۆڤ و…
زیاتر ببینە

ستران عەبدوڵا: شانازییە بۆ كوردستان و سلێمانی كە هەمیشە دوای گەمارۆدان دەبنەوە مەڵبەندی جێ سەرنجی دونیا

ستران عەبدوڵا، ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند، ئاشتی گاڵتە نییە.. ئاشتی خەباتێكی مەزن و گەورەیە، وەك…
Total
0
Share