تاوانێکی سامناک.. بە هۆکارێکی سەیر سێ منداڵی خۆی کوشتووە

“تاوانێکی سامناک” لە شاری لۆس ئەنجلس-ی ئەمریکا ڕوویداوە و تێیدا دایکێکی 38 ساڵ بە هۆکارێکی سەیر 3 منداڵی خۆی کوشتووە.

بەپێی ڕۆژنامەی “دەیلی مەیل”ی بەریتانی، کەسێک پەیوەندیی بە پۆلیسەوە کردووە و پێیڕاگەیاندوون، دراوسێکەیان ئەنگیلا داون فلۆرێس کە دایکی چوار منداڵە، کاتژمێر یەکی شەو بە مۆمێک و کتێبێکی ئینجیلەوە خۆیکردووە بە ماڵیاندا.

پۆلیس ڕاستەوخۆ ژنەکەیان بردووەتە نەخۆشخانە، بەڵام لە بەرەبەیاندا ئاگادارکراونەتەوە کەسێکی چەکدار لە ماڵی فلۆرێسدا بینراوە، بۆیە تیمێکیان چوونەتە جێگەکە و دەرکەوتووە، چەکدارەکە کوڕە 16 ساڵانەکەی فلۆرێسە.

هەروەها تیمەکەی پۆلیس تەرمی 3 منداڵیشیان لە ماڵەکەدا دۆزیوەتەوە، کە ناتالی (12  ساڵ)، کێڤین (10 ساڵ) و ناتان (8 ساڵ) بوون و لەلایەن دایکیانەوە کوژرابوون.

بەپێی سەرچاوەکان، ئەنگیلا داون فلۆرێس لە دادگا دانی بەوەدا ناوە کە “وایزانیوە سێ منداڵەکەی جنۆکە چووەتە لەشیانەوە”، بۆیە کوشتوونی و بە گوتەی خۆی، کوڕە 16 ساڵانەکەشی لەو تاوانەدا یارمەتیدەری بووە، بەڵام کوڕەکەی ئەو تۆمەتەی ڕەتکردووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كەشوهەوا دەگۆڕێت.. پێشبینییەكان بۆ ڕۆژانی داهاتوو ئاشكراكران

پێشبینییەكانی كەشوهەوای ڕۆژانی داهاتوو بڵاوكرانەوە، پلەكانی گەرما زیاتر بەرزدەبنەوە و خۆڵبارین سەرهەڵدەداتەوە. دەستەی كەشناسیی عێراق، پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای…
Total
0
Share