ئیدارەی خۆراک و دەرمان چەند ئامۆژگارییەک لەبارەی بەرهەمەکانی جوانکارییەوە بڵاودەکاتەوە

ئیدارەی خۆراک و دەرمان داوا دەکات کاریگەرییە لاوەکییەکانی بەرهەمە جوانکارییەکان کەمبکرێتەوە و بە وریاییەوە مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت، بەمەبەستی پاراستنی بەکاربەر و دوورکەوتنەوە لە زیانەکانی.

ئیدارەی خۆراک و دەرمانی سعودیە دەڵێت، کاریگەریی لاوەکی بریتییە لە “کاریگەری نەخوازراو یان خراپ”، کە ڕەنگە بەهۆی هۆکارێک یان چەندین هۆکارەوە ڕووبدات لەکاتی بەکارهێنانی بەرهەمێکی جوانکاریدا.

سەبارەت بە باوترین کاریگەرییە لاوەکییەکان، دەسەڵاتەکە ڕایگەیاندووە، کاریگەرییەکان بریتین لە “سووربوونەوە و هەستیاریی پێست، هەڵوەرینی قژ، خوران، هەناسە توندی و سووتانی پێست”.

بۆ ئەوەی کاریگەریی لاوەکی ڕوونەدات، دەبێت بەرهەمەکان “بەپێی ڕێنماییەکانی بەرهەمهێنەر بەکاربهێنرێت و لە شوێنی گونجاودا هەڵبگیرێن، هەروەها نابێت بەرهەمەکان تێکەڵ بە یەکتر بکرێن یان ماددە کیمیاییەکانیان تێبکرێت”.

دەسەڵاتەکە ئامۆژگاریی ئەوەشی کردووە کە بەرهەمەکان لەگەڵ کەسانی دیکەدا هاوبەشی پێنەکەن بۆ ئەوەی گواستنەوەی کاریگەرییەکان یەن هەر حاڵەتێک لەنێوان ئەو دوو کەسەدا نەبێت، دووربکەونەوە لە بەکارهێنانی ئەو بەرهەمانەی کە “بنەما و ناوەڕۆکیان نادیارە”، هەروەها پێش بەکارهێنانی بەرهەمەکان پشکنینی ڕەزامەندیی تەندروستیی بەرهەمەکان بکەن.

بابەتی پێشتر

ئەو پزیشکەی سێ ژن و 60 منداڵی هەیە بەدوای ژنی چوارەمدا دەگەڕێت

بابەتی دواتر

راپۆرتێک: عێراق مانگی رابردوو نۆ ملیۆن بەرمیل نەوتی رەوانەی ئەمریکا کردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share