كۆمپانیای بەبازاركردنی نەوتی عێراق “سۆمۆ” ڕایدەگەیەنێت، گرێبەستەكانی هەرێم و ڕێككەوتنەكانی لەگەڵ كۆمپانیا جیهانییەكانی بواری نەوت پێچەوانەی دەستوورە.
بەپێی ڕاپۆرتێكی فەرمانگەی گرێبەستی سەر بە كۆمپانیای بە بازاركردنی نەوتی عێراق”سۆمۆ” تێیدا هاتووە و ئاماژەی بەوە كردووە، سەرجەم گرێبەستەكان و ڕێككەوتنەكانی هەرێم كە لە لەگەڵ كۆمپانیا جیهانییەكان ئەنجامدراون نادەستوورییە.
كۆمپانیاكە ڕاشیگەیاندووە، گرێبەستەكانی نەوتی لە جۆری كرێ نین، بەڵكو لە جۆری هاوبەشن لەگەڵ كۆمپانیاكان بەشێوەی دوو بە دوو ئەنجامدراون نەك زیادكردنی ئاشكرا و ئەوەش وایكردووە مافێكی زۆر بدرێت بە كۆمپانیاكان.
لەڕاگەیەندراوەكەی سۆمۆدا هاتووە، لە گرێبەستەكاندا بەڵێندەرەكان لە باج بەخشراون و ڕێگەدراوە قازانجەكانیان چەند جار زیادبكرێت كە ئەوەش پێچەوانەی یاسای باجە لە عێراق
ئاماژە بەوە كراوە، “هەرێمی كوردستان پابەندنەبووە بەو پشكانەی بۆ عێراق دیاریكراوە بەپێی ڕێككەوتنەكانی ئۆپێك كە ئەوەش خراپ بەسەر پشكەكانی عێراقدا شكاوەتەوە.
ئاشكرایكرد، “واژووكردنی گرێبەستە نەوتییەكانی هەرێم لەگەڵ كۆمپانیا بیانییەكان پێچەوانەی دەستوورە و لە تایبەتمەندییەكانی حكومەتی فیدڕاڵە و سیاسەتی نەوت و گاز و بازاڕكردنی نەوت بەشێكە لە تایبەتمەندییەكانی حكومەتی عێراق”.
لە ڕاپۆرتی كۆمپانیاكە هاتووە، مەرجە داراییەكانی ئەو گرێبەستانەی هەرێم ئەنجامیداوە خراپترینە ئەوانەی عێراق ئەنجامیداوە دەرفەتی باشتری تێدایە كە ئەوەش پێچەوانەی ماددەی 111ی دەستووری عێراقە.