مارسێلۆ بۆ ڕۆژنامەی لیکیپ: من (تڕکەن) نیم

مارسێلۆ ئەنتۆنیۆ گویدێس، بەرگریکاری بەرازیلی یانەی بۆردی وەڵامی ڕۆژنامەی لیکیپ دەداتەوە و ڕۆژنامەکە بە بڵاوکردنەوەی زانیاریی هەڵە تۆمەتبار دەکات.

ڕۆژنامەی لیکیپ چەند ڕۆژێک لەمەوبەر بڵاوی کردەوە، ساڵی 2021 دوای ئەوەی یانەی لیۆن یارییەکی بەرامبەر ئانجێرس دۆڕاندووە (3-0)، یاریزانانی لیۆن بێزار و بێتاقەت بوون، بەڵام مارسێلۆ لە ژووری جلگۆڕینەکان دەستیکردووە بە بەردانەوەی گازی ناو سکی تاوەکوو گاڵتەجاڕییان پێبکات، بەو شێوازەش هەمووانی خستووەتە پێکەنین، ستافی ڕاهێنانیشی بێزار کردووە.

بە تۆمەتی “ڕەفتاری ناوەرزشی” ستافی ڕاهێنەرانی لیۆن سکاڵایان لەسەر تۆمار کردووە، بەو هۆیەشەوە لە پێکهاتەی سەرەکی دووریان خستووەتەوە و پاشان دەستبەرداربوون لێی پەیوەندی بە یانەی بۆردۆوە بکات.

لەو بارەیەوە مارسێلۆ لە تویتەرەوە نووسیویەتی، “سوپاس بۆ لیکیپ، دوای ماوەیەکی دوورودرێژ منی گەڕاندەوە بۆ ئەوەی زانیارییەکەیان ڕەت بکەمەوە، لەم ڕۆژگارەدا کاری ڕۆژنامەوانی بووە بە گاڵتەجاڕی.”

بابەتی پێشتر

دوایین زانیاری لەبارەی تەقینەوەکەی شەقامی سالم

بابەتی دواتر

بایرن بۆندی مەزراوی یه‌کلایی کرده‌وه‌

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کلاسیکۆی چاڤی و ئەنچلۆتی بەژمارە

ئەمشەو یەکشەممە، چاڤی هێرناندێز دووەم کلاسیکۆ وەک ڕاهێنەری یانەی بەرشلۆنە ئەنجامدەدات، لە بەرامبەردا کارلۆ ئەنچلۆتی لەگەڵ سەرجەم ئەو…
زیاتر ببینە

زێدان خیانەت لە مارسیلیا ناکات

زینەدین زێدانی فەرەنسی، ڕاهێنەری پێشووی یانەی ڕیاڵ مەدرید بە ئەگەرێکی زۆرەوە ئۆفەرەکانی یانەی پاریس سان جێرمان ڕەتدەکاتەوە. تۆڕی…
Total
0
Share