چێڵسی کەی یاریدەکات؟ خشتە و کاتی جامی جیهانیی یانەکان

ئەمڕۆ پێنجشەممە، جامی جیهانیی یانەکان دەستپێدەکات و بڕیارە لە ڕێکەوتی 12ی ئەم مانگە (شوبات) یاریی کۆتایی پاڵەوانێتییەکە ئەنجامبدرێت.

مۆندیالی یانەکان کە دواخراوی ساڵی 2021ــە، لە ئیمارات ئەنجامدەدرێت، دەستپێکی یارییەکانیش بەڕووبەڕووبوونەوەی نێوان یانەی ئەلجەزیرەی ئیماراتی و یانەی ئەی ئێس پیرای وڵاتی تاهیتی دەبێت، کە پاڵەوانی کیشوەری ئۆقیانوسیایە.

تەواوی یارییەکانیش لە شاری ئەبوزەبی ئەنجامدەدرێن، لە یاریگاکانی محەمەد بن زاید و ئال نهیان.

 

خشتەی یارییەکانی مۆندیالی یانەکان – 2021

 

پێنجشەممە (3ی شوباتی 2022 – گەڕی یەکەم)

ئەلجەزیرە (ئیمارات) – پیرای (تاهیتی) (7:30)

 

شەممە (5ی شوبات – گەڕی دووەم)

ئەهلی (میسڕ) – مۆنتێری (مەکسیک) (7:30)

 

یەکشەممە (6ی شوبات – گەڕی دووەم)

هیلال (سعودیە) – براوەی یاریی گەڕی یەکەم (7:30)

 

سێشەممە (8ی شوبات – نیوەی کۆتایی)

پاڵمێراس (بەرازیل) – براوەی یاریی ئەهلی و مۆنتێری (7:30)

 

چوارشەممە (9ی شوبات – نیوەی کۆتایی)

چێڵسی (ئینگلتەرا) – براوەی یاریی هیلال و براوەی یاریی گەڕی یەکەم (4:30)

 

چوارشەممە (9ی شوبات – پلەی پێنجەم)

دۆڕاوی یاریی ئەهلی و مۆنتێری – دۆڕاوی یاریی (هیلال و براوەی گەڕی یەکەم) (4:30)

 

شەممە (12ی شوبات – پلەی سێیەم)

دۆڕاوی نیوەی کۆتایی یەکەم – دۆڕاوی نیوەی کۆتایی دووەم (4:00)

 

شەممە (12ی شوبات – یاریی کۆتایی)

براوەی نیوەی کۆتایی 1 – براوەی نیوەی کۆتایی 2 (7:30)

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئیتاڵیا بلیتی قۆناغه‌ یه‌کلاکه‌ره‌وه‌کانی نه‌یشن لیگی بڕی

ئه‌مشه‌و، چوارشه‌ممه‌ 18 ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی گه‌ڕی شه‌شه‌می خولی نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌وروپا ئه‌نجامدران و هه‌ڵبژارده‌کانی ئیتاڵیا و به‌لجیکا سه‌رکه‌وتنیان بۆ قۆناغه‌…
Total
0
Share