ڕیاڵ و ڕودیگێر کۆتایی هاتووە

ئیدارەی یانەی ڕیاڵ مەدرید ڕێککەوتنی کۆتایی لەگەڵ ئەنتۆنیۆ ڕودیگێری بەرگریکاری یانەی چێڵسی-دا کردووە، ئاشکراکردنی گرێبەستەکەش لەسەر وردەکارییەکان وەستاوە.

فابریزیۆ ڕۆمانۆ، ڕۆژنامەنووس و شارەزای بواری گواستنەوەکان ئاشکرای کردووە، ستافی پزیشکیی یانەی ڕیاڵ مەدرید لە شاری لەندەن پشکنینیان بۆ ئەنتۆنیۆ ڕودیگێری بەرگریکاری ئەڵمانی یانەی چێڵسی کردووە، یاریزانەکە لە سەرجەم پشکنینەکاندا سەرکەوتوو بووە.

بەپێی سەرچاوەکە، دوای 28ی ئایاری 2022 و ئەنجامدانی یاریی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا لەنێوان یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و لیڤەرپوڵ، یانەی شاهانە ڕاستەوخۆ واژۆ کردنی گرێبەستی بەرگریکارە ئەسمەرەکە ئاشکرا دەکات.

گرێبەستی نێوان ڕودیگێر و ڕیاڵ مەدرید بە مووچەی ساڵانەی (نۆ ملیۆن یورۆ) تاوەکوو 2026 بەردەوامی دەبێت، بەهۆی کۆتایی هاتنی بۆندی یاریزانەکەش لەگەڵ چێڵسی، ڕیاڵ هیچ بڕێک پێشکەشی یانە ئینگلیزییەکە ناکات (بێ بەرامبەرە).

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

له‌ ئیتاڵیا چی ڕووده‌دات؟ زۆرینه‌ی یاریزانه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان گیریانخواردووه‌

بڕیاری ڕاگرتنی گه‌شته‌کان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ته‌ندروستی ئیتاڵیاوه،‌ ڕێگری له‌ چه‌ندین یاریزانی نێوده‌وڵه‌تی کردووه‌ و نه‌یانتوانیوه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌کانیان…
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئینته‌ر سێ خاڵی کۆکرده‌وه‌ و سپۆرتینگ له‌ کاتی زیادکراودا تۆتنهامی کوتا به‌زه‌ویدا

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، گه‌ڕی دووه‌می خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا بۆ وه‌رزی 2022/2023 ده‌ستی پێکرد، ئینته‌ر میلان یه‌که‌مین بردنه‌وه‌ و…
Total
0
Share