(ڤیدیۆ) چێڵسی ڕیاڵی پەکخست و دووەم بلیتی فاینەڵی چامپیۆنزلیگی بڕی

ئەمشەو، چوارشەممە لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی گەڕانەوەی قۆناغی نیوەی کۆتایی چامپیۆنزلیگ، یانەی چێڵسی ڕوبەڕووی ڕیاڵ مەدرید بووەوە و یاری نێوانیان بە بردنەوەی یانە ئینگلیزییەکە کۆتاییهات.

لە ڕوبەڕوبوونەوەیەکی ئاگرین و لوتکەی قۆناغی نیوەی کۆتایی چامپیۆنزلیگ، یانەی چێڵسی لە یاریگای ستامفۆرد بریج میوانداری ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی کرد، یاریی نێوان دوو زەبەلاحەکە بە ئەنجامی (2-0) لەبەرژەوەندی ئەستێرەکانی تۆماس توخێل کۆتاییهات.

گۆڵەکانی بلوزی لەندەن لە خولەکەکانی 28 و 85 لەلایەن تیمۆ ڤێرنەری ئەڵمانی و ماسۆن ماونتی ئینگلیزییەوە تۆمارکران.

بەپێی ئەنجامی تۆمارکراوی یاریی چوون و گەڕانەوە، چێڵسی بە کۆی ئەنجامی (3-1) سەرکەوتنی بەرامبەر ڕیاڵ تۆمارکرد و وەک دووەم جەمسەر بلیتی یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بۆ وەرزی 2020/ 2021 بڕی.

لە یاری کۆتایی چامپیۆنزی ئەم وەرزەدا، (29/5/2021) یانەی چێڵسی لە یاریگای ئەتاتورک لە ئیستانبوڵ ڕوبەڕووی مانچستەر سیتی دەبێتەوە، کە شەوی ڕابردوو توانیان یانەی پاریس سان جێرمان لە خولەکە بکەنە دەرەوە.

بابەتی پێشتر

پردێ.. هێزەكانی پێشمەرگە خرانە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

بابەتی دواتر

سوریا داوای بەردانەوەی ئاوی فوڕات لە توركیا دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share