زاوایەك لە گەیشتن بە ئاهەنگی هاوسەرگیریكردنی دوادەكەوێت، باوكی بووكەكە لە هەمان شوێندا كچەكەی لە پیاوێكی تر مارەدەكات.
ئاهەنگەكە لە هیندستان سازدراوە، بووكەكە و خانەوادەكەی چاوەڕوانی گەیشتنی زاوا بوون، بەڵام دوای چوار كاتژمێر چاوەڕوانی زاوا بە مەستی دەگات بە شاییەكە.
بەپێی هەواڵی میدیای هیندستان، چاوەڕوانییەكە باوكی بووكەكە تووڕە دەكات و لە كاردانەوەی دواكەوتنی زاواكەدا، كچەكەی دەدات بە پیاوێكی تر كە خزمی خۆیەتی و یەكێك بووە لە ئامادەبووانی ئاهەنگەكە.