ماجد و موهەندس و ئەحلام شامسی گەیشتنە بەسڕە

بەمەبەستی بەشداریکردن لە ئاهەنگی کۆتایی جامی کەنداو 25، هەردوو هونەرمەندی گۆرانیبێژ ئەحلام شامسی و ماجد موهەندیس گەیشتنە فڕۆکەخانەی بەسڕە.

دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە بە مەبەستی بەشداریکردن لە ئاهەنگی کۆتایی جامی کەنداو 25 کە بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ لە بەسڕە بەڕێوەبچێت، هەردوو هونەرمەند ماجد موهەندس و ئەحلام شامسی گەیشتنە فڕۆکەخانەی شارەکە.

هەر ئەمڕۆ پێشکەشکاریی وەرزشی ناسراوی عەرەب محەمەد سەعدون ئەلکەوالی، بەمەبەستی بەڕێوەبردنی ئاهەنگەکە گەیشتە بەسڕە.

بڕیارە کاتژمێر 7:00 ی ئێوارەی ئەمڕۆ، یاری کۆتایی پاڵەوانێتی جامی کەنداو 25 لە یاریگای نەخلەی بەسڕە لەنێوان هەردوو هەڵبژاردەی بەسڕە و عوممان بەڕێوەبچێت.

 

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی: بە رێزەوە لە بەجینۆساید ناساندنی کۆمەڵکوژیی ئێزدییەکان لەلایەن ئەڵمانیاوە دەڕوانین 

بابەتی دواتر

بە ڤیدیۆ.. ماجد موهەندس بە گەیشتنەوەی بۆ عێراق خاكی وڵاتەكەی ماچدەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share