لە چەند ڕۆژی داهاتوودا هەسارۆچکەیەکی گەورە لە قەبارەی باڵەخانەیەکی 102 نهۆمیدا، بە نزیکییەکی زۆرەوە بەلای زەویدا تێدەپەڕێت.
ئاژانسی ناسا خەریکی چاودێریکردنی هەسارۆچکەکەیە و ڕایگەیاندووە، لە کاتی تێپەڕینیدا تەنیا مەودای 3.5 ملیۆن میل لە زەوییەوە دووردەبێت.
ئەم گابەردە ئاسمانییە بە “2008 TZ3” ناسراوە و زووزوو سەردانی زەوی دەکات و لە ساڵی 2020یشدا بەلاماندا تێپەڕی، بەڵام ئەم جارەیان و لە 15ی مانگدا نزیکترین تێپەڕینی بەلای زەویدا تۆماردەکات.
بە بڕوای زاناکان، سەردانی ئەمجارەی هەسارۆچکەکە تا ماوەیەکی دوورودرێژ دووبارەنابێتەوە، چونکە تا ساڵی 2163 بە ڕادەی ئەمجارە نزیکنابێتەوە.