داهاتی نەوتی فرۆشراوی عێراق زیاد دەكات

داهاتی چواری مانگی یەكەمی نەوتی فرۆشراوی ئەمساڵ گەیشتووەتە 38 ملیار دۆلار بە بەراورد بە چوار مانگی یەكی ساڵی ڕابردوو بە ڕێژەی 82.8% زیادیكردووە.

بەپێی خشتەی كۆمپانیای بە بازاركردنی نەوتی عێراق “سۆمۆ” داهاتی نەوتی عێراق لە ماوەی چوار مانگی یەكەمی ئەمساڵدا گەیشتووەتە 38 ملیار و 594 ملیار دۆلار.

ئاماژە بەوە كراوە، بە بەراورد بە چوار مانگی یەكەمی ساڵی 2021 زۆر زیادیكردووە كە 21 ملیار و 113 ملیۆن دۆلار بووە.

 لە چوار مانگی یەكەمی ئەمساڵدا بە تێكرا یەك بەرمیل نەوتی خاوی عێراق لە بازارەكانی جیهان بە 97 دۆلار فرۆشراوە لە چوار مانگی یەكەمی ساڵی 2021دا یەك بەرمیل نەوتی خاو بە تێكرای ئەو چوار مانگە بە 60 دۆلار و 55 سەنت فرۆشراوە.

بابەتی پێشتر

شەپۆلێكی خۆڵبارین بەغدادی گرتەوە

بابەتی دواتر

لە كەركوك پۆستێكی دیكە لە كورد سەندرایەوە و درا بە مەسیحییەك

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق لەبارەی بڕیاری دەستگیرکردنی ترەمپەوە ڕونکردنەوە دەدات

ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق لەبارەی بەڕێوەچوونی دۆسیەی دەستگیرکردنی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، دۆسیەکە…
Total
0
Share