بڕیاری ئازادكردنی بێریڤان ئەیوب دەرچوو

بڕیاری ئازادكردنی یەكێكی دیكە لە چالاكوانانی بادینان دەرچوو و پەراوەكەی ڕەوانەی زیندانی چاكسازی دەكرێت بۆ جێبەجێكردنی.

بەشدار حەسەن سەرۆكی تیمی پارێزەرانی بەرگری لە چالاكوانانی بادینان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لەلایەن دادوەری یەكەمی دادگای كەتنی هەولێرەوە بڕیاری ئازادكردنی بێریڤان ئەیوب دەرچوو.

ئەو چالاكوانە بەپێی ماددەی یەك لە یاسای ژمارە 21ی ساڵی 2003ی پەرلەمانی كوردستان کە تایبەتە بە تێکدانی ئاسایشی نیشتمانی بۆ ماوەی دوو ساڵ سزادرابوو و 19 مانگی لە زینداندا بەسەربرد.

بەشدار حەسەن ڕوونیكردەوە، بڕیارەكەی دادگامان لایە و دەیبەینە زیندانی چاكسازی، چەند كاتژمێرێكی دیكە بێریڤان ئەیوب ئازاددەكرێت و بە دیداری منداڵەكانی و كەسوكاری شاددەبێتەوە.

بێریڤان ئەیوب لە 13ی تشرینی یەکەمی 2020-ەوە دەستگیركراوە و لە هەولێر زیندانیكرابوو.

دەقی بڕیارەكەی دادگا:

بابەتی پێشتر

مەخەدەشە: قبوڵناكەین پارتی بەناوی شەنگالەوە دانوستاندن لەگەڵ حكومەتی عێراقدا بكات

بابەتی دواتر

یەکەم تووشبووی تای خوێنبەربوون لە هەولێر تۆماركرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەنزین گرانتربوو

بەپێی ئەو زانیارییانەی بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون لە كاتژمێر 12ی ئەمشەوەوە سەرجەم جۆرەكانی بەنزین لە شاری سلێمانی…
Total
0
Share