داهاتی نانەوتی یەك هەفتەی سنووری سلێمانی بڵاوكرایەوە

وێبسایتی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان داهاتی یەك هەفتەی سنووری سلێمانی بڵاویكردەوە.

وێبسایتی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان داهاتی یەك هەفتەی نوێترین ئاماری پەیوەست بە داهاتی نانەوتی سنووری پارێزگای سلێمانی بڵاوكردەوە و بەپێی ئامارەكەش بڕی 16 ملیار و 20 ملیۆن و 668 هەزار و 471 دینار داهاتی سنووری پارێزگاكە بووە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، %94ی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە و %6یش بەشێوەی چەكە.

لە رێككەوتی 15-12-2022 و پاش تێپەڕبوونی 30 ساڵ، حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر دەستی قوباد تاڵەبانی بوو بەخاوەنی پڕۆژەی شەفافییەت لە داهات و خەرجی.

ئێستا رۆژانە دەتوانیت سەرجەم داهاتە نانەوتییەكانی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین لەسایتی شەفافییەت-ەوە بزانیت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمەڵەی داکۆکی لە کرێنشینان: هیچ ئاسۆیەکی روون نییە بۆ ئەو پرۆژە نیشتەجێبوونانەی بڕیارە بەسەر کرێنشیناندا دابەشبکرێت

سکرتێریی گشتیی کۆمەڵەی داکۆکی لە مافی کرێنشینان رایگەیاند، ئەو پرۆژەی یەکەی نیشتەجێبوونانەی بڕیارە بەسەر کرێنشیناندا دابەشبکرێت ماوەی 13…
Total
0
Share